كۆمەڵی دادگەریی: ئێمە لەگەڵ کاری هاوبەشی فڕاکسیۆنە كوردستانییەكانین

–
سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەشی فڕاكسیۆنە كوردییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەركردایەتیی كۆمەڵ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی گشتیی و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەشی فڕاكسیۆنە كوردییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بناغەی نەخشەڕێگەیەك كە هەموو لایەك لەسەری رێكدەكەون”.
بەپێی راگەیەندراوەكە، “سەركردایەتیی كۆمەڵ بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرش و پەلامارانەی كرد كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و دواترینیان لە چەند شەوی رابردوودا كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ”.
ئاماژەشیكرد، “لەو هێرش و پەلامارانەدا بەگشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند بوون، هیوادارین دەزگاکانی حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم بەزووترین كات ئەنجامدەرانی هێرشەكان بدۆزنەوە و رووبەڕووی یاسایان بكەنەوە”.















Post Comment