كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (6.9K)


كۆمهڵی دادگهریی كوردستان ههڵوێستی سهبارهت به خۆپیشاندانی سبهینێی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی راگهیاند و دهڵێت: “پشتیوانی خۆپیشاندانهكهی سبهینێ دهكهین”.

ئهمڕۆ سێشهممه 19ی ئابی 2025 كۆمهڵی دادگهریی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه كه “سهبارهت به خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشهممهی چین و توێژهكان بۆ داكۆكی له مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان، كۆمهڵی دادگهری دووپاتی ههڵوێستی بنهڕهتی خۆی دهكاتهوه له پشتیوانیی ههموو خۆپیشاندان و ناڕهزاییهكی خهڵكی كوردستان بۆ داكۆكی له مووچه و مافه ڕهواكانی دیكه”.

كۆمهڵی دادگهریی كوردستان دهڵێت: “بهتایبهت كه سێ مانگه سهرهتاییترین ماف كه مووچهیه دابین نهكراوه”.

دهشڵێت: “كۆمهڵی دادگهری وهك ههمیشه پشتیوانی ههر چالاكییهكی مهدهنیی جهماوهرییه به ئاڕاستهی دابینكردنی مافهكانی خهڵك”.

راشیگهیاندووه كه “پێویستیشه دهسهڵاتداران نهك ههر رێگری له مافی ناڕهزایی خهڵك نهكهن، بگره دهبێت ئارامی و كهشی خۆپیشاندانیش بپارێزن”.

ئهمهش دوای ئهوه هات كه مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی رۆژی چوارشهممهیان بۆ ئهنجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مووچه دیاری كردووه.

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,790 📊 Click Here