كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ماڵپه‌ڕی “هاوكاری كوردانه”ی راگه‌یاند

–
كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ماڵپه‌ڕی ( هاوكاری كوردانه – Hawkary Kurdana )ی راگه‌یاند كه تیایدا سه‌رجه‌م داتاكانی به‌خشینی كۆمپانیا به‌خشه‌ره‌كان و هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان و كه‌مپینی شار‌و شارۆچكه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی (هاوكاری كوردانه – Hawkary Kurdana) ئۆنلاینی 24 كاتژمێره‌و سات به ساتی هاتنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ژماری بانكیه‌كانی ( كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ) له بانكی چه‌رموو هه‌روه‌ها بانكی جیهان نوێ ده‌كرێته‌وه
عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه “ئێمه له كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه چه‌مچه‌ماڵ له پێناو په‌یڕه‌وكردنی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌تدا سه‌رجه‌م داتا و زانیاریه‌كانمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕاگه‌یاندنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، تاكو هه‌موان وه‌ك چۆن به‌شداربوون له پشتیوانی زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه، ئاوهاش ببینن كه هاوكاریه داراییه‌كانیان چۆن تۆمار ده‌كرێ و چۆن خه‌رجیش ده‌كرێت بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی ئازیز”.















Post Comment