كۆمسیۆن چه‌ند ئامارێك سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت

كۆمسیۆن چه‌ند ئامارێك سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت

جار بینراوە: (861)

– 
كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ژمارهی بهشداربووانی دهنگدانی تایبهتی راگهیاند كه سبهی یهكشهممه دهستپێدهكات، و ئاماژهی بهوهدا كه زیاتر له یهك ملیۆن و 300 ههزار دهنگدهر مافی دهنگدانیان ههیه.

جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان، له راگهیهندراوێكی رۆژنامهوانیدا دهڵێت: “دهنگدانی تایبهت بۆ كارمهندانی سهربازی، سبهی یهكشهممه 9ی تشرینی دووهمی 2025، كاتژمێر 7:00ی بهیانی دهستپێدهكات”.

وتهبێژی كۆمسیۆن دهشڵێت: “پرۆسهی دهنگدان تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره بهردهوام دهبێت”.

ئاماژهشی بهوهدا كه 1 ملیۆن و 313 ههزار و 980 دهنگدهری سهربازی ههن له 809 ناوهندی دهنگدان، دهنگ دهدهن كه چوار ههزار و 501 بنكه دهنگدان لهخۆ دهگرن.

ئاشكراشیكرد كه له دهنگدانی تایبهت بۆ ئاواره ناوخۆییهكان (ئاوارهكان) كه له ههمان كاتدا دهست پێدهكات و كۆتایی دێت، 26 ههزار و 538 دهنگدهری ئاواره مافی دهنگدانیان ههیه.

راشیگهیاند كه پرۆسهی دهنگدانی تایبهتی ئاوارهكان له 27 ناوهندی دهنگدان بهڕێوهدهچێت كه 97 بنكهی دهنگدانیان تێدایه.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 742 📊 Click Here