كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌شی دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئه‌یلولی 2025 ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، لهناوچهشاخاویییه سنووریه‌كان باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران هه‌یه”.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: “پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “سبه‌ینێ شه‌ممه 27- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت “.
روونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 35 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 33 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 34 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ :35 پله‌ی سیلیزی
ئامێدی : 31 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 34 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 36 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 34 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 35 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 21 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 38 پله‌ی سیلیزی















Post Comment