كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا

كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (837)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ بوونی تۆزێكی سوك و پلهكانی گهرما نزم دهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ شهممه 20ی ئهیلولی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاکو کاتەکانی نیوەڕۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 5 – 7 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ یهكشهممه 21- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 7 – 9 كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بهمشێوهیه دهبێت:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی 

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 1,656 📊 Click Here