قەیرانی کۆڕەک تێلیکۆم دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

قەیرانی کۆڕەک تێلیکۆم دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

جار بینراوە: (307)

-


ئەمڕۆ، 1ـی تشرینی دووەمی 2026،
ئەو مۆڵەتە فەرمییە کۆتایی هات کە دەستەی ڕاگەیاندن و یەکانی عێراق
(CMC)
بۆ بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆڕەک تێلیکۆم دیاری کردبوو بۆ زیادکرنی ژمارە
مۆبایلێکی تر بۆ هەژمار و ئەپەکانیان لەپێناو لەدەستنەدانیان.

بنەمای ی کێشەکە وەک دەستەکە رایگەیاندووە، بۆ قەرزە کەڵەکەبووەکانی
مۆڵەت و باجی سەر کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە، کە بە نزیکەی ملیارێک و
500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێن
و بوونەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەکی گەورە لە کەرتی یەکاندا.

لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا و لەسەر راگرتنی سیمكارتەكانی لە بەغدا کۆڕەک
تێلیکۆم ئەمڕۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرەڕای بەدەستهێنانی بڕیارێکی
دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرۆکی دەستەکە و جەختکردنەوە لەسەر
بەردەوامیی گرێبەستی رێککەوتنی دارایی و رەوایەتیی کارکردنی، سەرۆکی دەستەکە ملکەچی بڕیاری
دادگا نابێت و بیانووی نوێ دەهێنێتەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە، نوسراوی پاساوهێنانی رێکارەکانی دەستەکە
هەڵگری بەرواری پێشوەختەی (
29ـی تشرینی
یەکەمی
2026) بووە لە کاتێکدا ئەمڕۆ نێردراوە، بۆیە کۆمپانیاکە بە توندی مافی
خۆی بۆ داواکردنی قەرەبوو دەپارێزێت.

سەبارەت بە داهاتووی کێشەکەش، ئەگەر هەردوولا نەگەنە رێککەوتن و قەرزەکان
نەدرێنەوە، دەستەی راگەیاندن و یەکان چەندین رێکاری توندتر لە داهاتوودا
دەگرێتە بەر، لەوانەش، کوژاندنەوەی تەواوەتیی سەنتراڵ و خزمەتگوزارییە دەرەکییەکان
و ناردنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە
(OTP)، وە دەست بەسەرداگرتنی موڵک و گشت دارایی و گواستراوەکانی
کۆمپانیاکە، هەروەها قەدەغەکردنی یەکجاریی فرۆشتنی سیمکارتەکانی ئەو کۆمپانیایە و پچڕاندنی
یەکجاریی یەکان لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی دیکە لە ناوەڕاست و باشوور و هەرێمی
کوردستاندا.


👤
Live: 76 Today: 1,819 📊 Click Here