×

قوربان ئەمجارە لەسەر چی دەنوسی؟

قوربان ئەمجارە لەسەر چی دەنوسی؟

جار بینراوە: (1.6K)

هاژە باست حمەغەریب

قوربان ئەمجارە لەسەر چی دەنوسی؟

هاژە باست حمەغەریب

+قوربان ئەمجارە لەسەر چی دەنوسی؟
-قابیلە لەسەر چی قوڕمساغ هەر کۆمپیوتەرەکە نییە
+نا قوربان بابەت ئەڵێم
-کان..دید، باشە؟
+بەخوا بڵێم چی گەورەم، بۆ کان..ەکە خۆ ئێمە کانی ئاڵتونمان نییە، هەر بیرە نەوتەکانن، ئەویش بڤەن، بۆ دید..ەکەش هەر خەریکی دەعم دەعمێنین، جادەکانمان خۆش بن.
-ئاخر کە ئەڵێم مەلعونی، دەموولچت هەڵەقرچێنی، ئەڵێی دوو سیسی فیلەرت کردوە، کاندید، مەبەستم ئەو نوێنەری حزب و شتانەیە، کەخۆیان هەڵبژاردوە.
+ئاغام نەوەڵا، ئێمە قنی شەقمان کوا، با لەسەر شەخس قسە نەکەین.
-با قنەکەمان هەیە، بەس کەڵکی شەقی نەماوە.
+ئەی بۆ نایکەی بە مەوزوعی هینەکە ئەمجارە؟
-هین چییە بنەمۆم؟ خۆ مەبەستت مێشەکەی دیداری مێری نییە؟
+کوڕە نەوەڵا قوربان، خۆ کوشتی و بێ ئەمسەراوسەر هەزار پەیامی گەرم و گوڕیشی نارد.
-دەی کەواتە با هانی خەڵک بەین، بۆ هین، بۆ ئەوەی بچن بۆ دەنگدان، ئەمە بەغدایە بەغدا، لەوێ پێویستمان بە یەک دەنگی و دەست لەناو دەستییە.
+بۆ ئەچین بۆ شەڕ؟
-ئەی دەمت لار بێت، بۆ ئەوەی مافەکانمان بەدەست بهێنین و گەلەکەمان پارێزراو بێت، ئەمە مەسیڕییە مەسیڕی.
+ئەی بۆ ناچێ عەمەلیاتی بکات؟
-مایەسیری ناڵێم نالەبار، ئەڵێم چارەنوسسازە، دە بنوسە…..، دەست لە دەست و قووەت لە خوا بۆ پێشەوە هەنگاونان بە کۆمەڵ، یەکگرتویی دەوێت،،
+بۆ ئەوانیش بەشدارن،
-ئەرێ تۆ سەلکی سیری یان قنچکی پیاز، با ئەمەش نەبێ بە مەوزوعی پەچە و جلە کوردییەکان، ئەوەنەی دەمت ئیش ئەکات با دەستت ئیش کات.

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,259 📊 Click Here