قوباد تاڵەبانی: لە 9 و 11 مانگ مێژوویەکی دیکە و داستانێکی دیکە تۆمار دەکەین

قوباد تاڵەبانی: لە 9 و 11 مانگ مێژوویەکی دیکە و داستانێکی دیکە تۆمار دەکەین

جار بینراوە: (1.6K)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی “سەرۆک مام جەلال”٥٥ لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە “هەڤاڵانی پێشمەرگە و خانەنشینانی پێشمەرگە و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکانی” سنووری ئیدارەی راپەڕین ێکی پێشکەش کرد.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ‘دەرگای ماڵە گەورەکەی یەکێتی هەمیشە کراوەیە بەڕووی یەکێتییە زویربووەکان، هەم ئەوان بەشێکن لە یەکێتی و هەم یەکێتی بەشێکە لە مێژوو و شوناسی ئەوان”.

ئاماژەی بەوەکرد، “پەیامەکەمان پەیامێکی راستییە، شەڕەکەمان لە بەغدایە و لە بەغداش تەنها قسەی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی دەخوات و رێز و سەنگی هەیە”.

قوباد تاڵەبانی وتی، “یەکێتی دەتوانێت بەرگریی لە مافەکانی خەڵک بکات و لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، هەندێک حزب نایانەوێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەون و هەندێک حزبیش سەنگیان نییە”.

وتیشی، “یەکێتی خاوەنی بڕوایەکە بووەتە هیوا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئومێدییان پێی هەیە”.

راشیگەیاند، “یەکێتی و کوردستان لەم هەڵبژاردنە پێویستی بە دەنگی زیاترە، هەروەها پێویستمان بە کورسی زیاترە، بۆیە لە 9 و 11 مانگ مێژوویەکی دیکە و داستانێکی دیکە تۆمار دەکەین”.

بابەتى تر

👤
Live: 101 Today: 1,319 📊 Click Here