قوباد تاڵەبانی: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران جەنگی ئێمە نییە

قوباد تاڵەبانی: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران جەنگی ئێمە نییە

جار بینراوە: (3)

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت جەنگی ئێستای ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران جەنگی ئێمە نییە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ کەناڵی Channel 4ی بەریتانی، باسی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی جەنگی ئێستای ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کرد و رایگەیاند ئەوە جەنگی ئێمە نییە و لەگەڵ ئەمریکا و تارانیش لە دان و پەیامیان بە پارتەکانی رۆژهەڵاتی ش داوە کە دەبێت وریا بن.

ئاشكراشی كرد بە هیچ شێوەیەک ئەمریکا داوای لێ نەکردووین رێگە بدەین یان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران هان بدەین لە کوردستانەوە بچنە نێو ئێران و هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە نەبووە.

قوباد تاڵەبانی وتيشى، پەیامی ئێمە بۆ پارتەکانی رۆژهەڵات کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانە پەیامی هۆشیارکردنەوە بووە و پێمان وتن وریا بن، زیرەک بن، ستراتیجی بن و لەو دۆخە تێبگەن کە لەودیوی سنوور هەیە و پەلە مەکەن لە شتێک کە رەنگە زیانێکی گەورە بە خۆتان یان ناوچە کوردییەکانی ئێران بگەیەنێت.

ئاماژەشیكرد لەگەڵ تاران لە گفتوگۆدان و ئەوان بە روونی و بە دیاریکراوی داوایان لێکردین کە پاڵپشتیی هیچ لایەنێک نەکەین بیەوێ لە ناوچەکانی ئێمەوە زیانیان پێ بگەیەنێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد، “نادادپەروەرییە تەنیا وەک شەڕکەری باش سەیر بکرێین، راستە پێشمەرگە ئازایە و ئەوە بەشێکی گەورەی مێژووەکەمانە و جێگەی شانازییە، بەڵام دەبێت جیهان لەوە زیاتر بمانبینێت، ئێمە دیپلۆماتین و دەتوانین پرد دروست بکەین و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین.”

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,423 📊 Click Here