قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی، پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور به‌ ته‌نها رێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌زانێت

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی، پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور به‌ ته‌نها رێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌زانێت

جار بینراوە: (1.6K)

– 
قوباد تاڵهبانی سهرۆكی وهفدی باڵای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی كۆبوونهوهی لهگهڵ سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای دادوهری عێراق رایگهیاند كه نابێت چیتر بودجه وهك مافێكی دهستووری خهڵكی كوردستان بخرێته چوارچێوهی ناكۆكی و ململانێ سیاسییهكانهوه.

ئهمڕۆ یهكشهممه قوباد تاڵهبانی، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان به سهرۆكایهتی وهفدێكی باڵای یهكێتی سهردانی بهغدای كرد و له یهكهم وێستگهی سهردانهكهیدا لهگهڵ فایهق زێدان، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق كۆبووهوه.

بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهی قوباد تاڵهبانی، له كۆبوونهوهكهدا كه سهرلهئێوارهبهڕێوهچوو، باس له ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كرا و ههردوولا هاوڕابوون، بهڕێوهچوونی سهركهوتووانهی ههڵبژاردن دهستكهوتێكی گرنگی دیموكراسییه بۆ ههموو گهلی عێراق و هیوایان خواست بهپێی دهرهنجامهكانی ههڵبژاردن حكومهتێك پێكبهێنرێت كه له ئاستی چاوهڕوانی و رهزامهندیی ههموو پێكهاتهكانی عێراقدا بێت.

قوباد تاڵهبانی ئاماژهی بهوهدا كه “یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوایه بهشێكی گهورهی كێشهكانی عێراق و لهناویشیاندا كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا به گهڕانهوه بۆ دهستوور چارهسهر دهكرێن، ههربۆیه یهكێتی، پابهندبوون به دهستوور و جێبهجێكردنی ههموو مادهكانی دهستوور به تهنها رێگهچاره بۆ چارهسهركردنی كێشهكان و ههنگاونان بهرهو عێراقێكی سهقامگیرتر و گهشهسهندوو دهزانێت”.

سهرۆكی وهفدی یهكێتی له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا جهختی كردهوه كه “یهكێتی پێداگره لهسهر ئهوهی ئهولهوییهتی یهكهمی ههردوو حكومهتی داهاتووی ههرێم و بهغدا دهبێت چارهسهركردنی كێشهكانی نێوانیان بێت، به تایبهتیش كێشهی بودجه و نابێت به هیچ شێوهیهك چیتر بودجه وهك مافێكی دهستووری خهڵكی كوردستان بخرێته چوارچێوهی ناكۆكی و ململانێ سیاسییهكانهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 190 Today: 945 📊 Click Here