×

قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌نووسسازه‌

قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌نووسسازه‌

جار بینراوە: (1.3K)


قوباد تاڵهبانی رایگهیاندووه كه “ههڵبژاردنی ئهمجاره بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا چارهنووسسازه”. 

قوباد تاڵهبانی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی: “گرنگترین پرسیاری ههر دهنگدهرێك دهبێت ئهوهبێت كام لایهن ئهوهندهی یهكێتی له بهغدا بههێز و كاریگهره كه بتوانێت شهڕی دابینكردنی مافه دهستورییهكان و شایسته داراییهكانی خهڵكی كوردستان بكات. ههروهها به درێژایی ساڵانی رابردوو كام لایهن جگه له یهكێتی توانیوویهتی به تایبهت له كاتی كێشه و قهیرانهكاندا، گرێكوێرهكان بكاتهوه و چارهسهری كێشهكانی بكات؟”.

دهشڵێت: “ههربۆیه داوا له خهڵكی كوردستان دهكهین بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان ههرێم و حكومهتی فیدراڵ، بهغدا به یهكێتیی بسپێرن”.

راشیگهیاندووه كه “له یهكهم ههنگاوی دهستپێكی بانگهشهی ههڵبژاردن له ههولێر لهگهڵ بهرپرسان و كادرانی یهكێتی له بازنهی یهكی شۆڕش و بازنهی دووی برایهتی كۆبوومهوه. داوام لێكردن ههموو توانای خۆیان بخهنهگهڕ و بۆ دانیشتوانی ههولێری پایتهختی روون بكهنهوه كه بۆچی دهبێت  لهم ههڵبژاردنهدا دهنگ به لیستی 222ی یهكێتی بدهن”.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here