قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، ده‌شڵێت: “هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك نووسی:
*رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانی دیكه‌مان به‌پێی ده‌ستوور و له‌ڕێی گفتوگۆ و دانووستانی به‌رده‌وامه‌وه.
*له دوای ئه‌م رێككه‌وتنه، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردن و گه‌ره‌نتیكردنی هه‌موو ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
*دوای ساڵانێكی زۆر له قه‌یران و ناكۆكی، ئێستا كاتی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
*زۆر سوپاسی تیمه‌كانی دانووستانكار و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام هاوكار و پشتیوانی گه‌وره بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی دانووستانه‌كان و به‌بێ ئه‌وان ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه به‌دی نه‌ده‌هات.















Post Comment