قوباد تاڵه‌بانی: ده‌ستگیركراوانی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت

  
 جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستگیركراوانی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت، ده‌شڵێت: “رێگه به دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نادرێت”.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه و پێكه‌وه له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/1 به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له پێویستیی سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌كان كرد و رایگه‌یاند “ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له سلێمانی روویدا له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایش‌دا بووه”.
قوباد تاڵه‌بانی وتی: “وه‌كچۆن سلێمانی هه‌میشه به شاری ئازادی كاری سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا ناسراوه، له ئێستا و له داهاتووشدا هه‌ر وه‌ك شاری ئازادییه‌كان ده‌مێنێته‌وه”.
وتیشی: “به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا رێگه به دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نادرێت”.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوانی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه “به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت”.



 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment