قوباد تاڵه‌بانی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ ئاسته‌نگییه‌ك و پیلانگێڕییه‌ك نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانت

 
  
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
 *هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بافڵ، وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حیزبه سۆسیال دیموكراته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، بۆ من دووجار جێگه‌ی دڵخۆشی و شانازییه، یه‌كه‌م وه‌ك برایه‌كی گه‌وره و دووهه‌م وه‌ك سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌م.
 *گه‌یشتنی سه‌رۆك بافڵ به‌م لوتكه به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان، ده‌رخه‌ری توانا و حهكیمییهتی له‌ئاست رووداوه‌كان و گرفت و كێشه‌كان.
 *سه‌رۆكم؛ هیچ ئاسته‌نگییه‌ك و پیلانگێڕییه‌ك نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانت، به‌رده‌وام به. دووباره پیرۆزه و وه‌ك هه‌میشه له‌پشتت ده‌بین تا دواهه‌ناسه…
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment