قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌یی هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌كی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی سعودی ده‌ربڕی

قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌یی هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌كی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی سعودی ده‌ربڕی

جار بینراوە: (404)

– 
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له میانی كۆبوونهوهی لهگهڵ وهفدێكی بازرگانیی سعودیه، ئامادهیی ههموو جۆره پاڵپشتی و ئاسانكارییهكی بۆ وهبهرهێنهرانی سعودی دهربڕی، راشیگهیاند كه “له ههرێم و به تایبهتیش سلێمانی دهرفهتی زۆر گهوره ههیه بۆ وهبهرهێنهرانی سعودی”.

ئهمڕۆ شهممه (7/2/2026) قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له سلێمانی پێشوازیكرد له وهفدێكی بازرگانیی سعودییه به سهرۆكایهتیی محهمهد سلێمان ئهلعسیری، كونسوڵی گشتیی ئهو وڵاته له ههرێمی كوردستان و پێكهوه تاووتوێی چۆنیهتی پهرهپێدانی پهیوهندییه ئابوورییهكانی نێوان ههردوولایان كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا قوباد تاڵهبانی ئاماژهیدا به پرۆسهی گهشهپێدانی ههرێمی كوردستان و سیاسهتی حكومهت بۆ پشتگیریكردن و ئاسانكاریكردن بۆ وهبهرهێنهرانی بیانی و رایگهیاند له ههرێمی كوردستان و به تایبهتیش پارێزگای سلێمانی دهرفهتی زۆر گهوره ههیه بۆ وهبهرهێنهرانی سعودی له بواره جیاوازهكاندا و ئامادهیی خۆی و ئیدارهی خۆجێی سلێمانیشی بۆ ههموو جۆره پاڵپشتی و ئاسانكارییهك دهربڕی.

ئاماژه بهوهشدراوه كه له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا باس له گرنگیی رۆڵی كهرتی تایبهت كرا له ئابووریی ههرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كه لهم ساڵانهی دواییدا كهرتی تایبهت به شێوهیهكی بهرچاو بههێز بووه و رۆڵی بنهڕهتی دهبینێت له گهشهپێدانی ئابووریدا.

 ههر لهم چوارچێوهیهدا ههردوولا هاوڕابوون كار بكرێت بۆ بههێزتركردنی پهیوهندیی و هاوكاری نێوان ههردوو كهرتی تایبهتی كوردستان و سعودییه و لهم رێگهیهوه ئاستی پهیوهندییه ئابووری و بازرگانییهكانی نێوان ههردوولا له داهاتوودا بههێزتر بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 356 📊 Click Here