قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئاماری سه‌ره‌تایی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی راگه‌یاند

–
ئه‌مشه‌و رهمك ره‌مه‌زان قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماری فه‌رمیی قوربانییانی لافاوه كاره‌ساتباره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند:
*دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش بۆ 12 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
*بۆ كارئاسانیی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پاككردنه‌وه، سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زۆربه‌ی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
* زیانه‌كان ئۆتۆمبێل، ماڵ و دوكانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه و قه‌باره‌ی زیانه مادییه‌كان “بێ‌شومار”ن.
*تائێستا زیاتر له 500 ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه.
*زیانێكی زۆریش به‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌وتووه، له‌وانه: تاپۆ، پاسپۆرت، رۆشنبیری، قایمقامییه‌ت، په‌روه‌رده و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی دیكه.















Post Comment