قایمقامی كۆیه‌: سبه‌ی ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانی كریستیانه‌كان ده‌كرێت

قایمقامی كۆیه‌: سبه‌ی ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانی كریستیانه‌كان ده‌كرێت

جار بینراوە: (1.4K)


قایمقامی كۆیه رایگهیاند كه لێكۆڵینهوهی جددی له شێواندی چهند گۆڕێكی كریستیانهكان دهكرێت، دهشڵێت: “نووسینگهی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران، پهیوهندیی پێوهكردوون و تێچووی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانهكه له ئهستۆدهگرن”.

    
تاریق حهیدهری قایمقامی كۆیه بۆ كهناڵ 8 وتی: “بهتوندی سهركۆنهی ئهو كاره تێكدهرانه دهكهین كه دژی پێكهوهژیانی ههزاران ساڵهی هاونیشتمانییانی كۆیهیه و لایهنه ئهمنییهكان دهستیان به لێكۆڵینهوه كردووه له ڕووداوهكه”.

وتیشی: “له یهكهم ساتی رووداوهكهوه نووسینگهی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پهیوهندییان پێوهكردوون و ئامادهییان دهربڕیوه بۆ لهئهستۆگردنی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانهكه و سبهی دهست بهكاری نۆژهنكردنهوهكه دهكرێت”.

ئهمهش دوای ئهوه دێت كه ههواڵی شێواندنی چهند گۆڕێكی كریستیانهكان له شاری كۆیه بڵاوبوویهوه و لایهنه فهرمییهكان دهستیان بهلێكۆڵینهوه كردووه.

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 1,656 📊 Click Here