فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: حکومەتی عێراق دەبێت بڕی 384.6 ملیار دۆلار قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: حکومەتی عێراق دەبێت بڕی 384.6 ملیار دۆلار قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە

جار بینراوە: (1.6K)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی دووەمی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ێکی تایبەت و وردی ی داتا و خەمڵاندنی ئەو زیانانە بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە نێوان ساڵانی 1963 – 2003 بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، قەبارەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی سیاسەتە چەوسێنەرەکان و تاوانە ەکانی ڕژێمی پێشوو بە هەرێمی کوردستان گەیشتوون، بە 384 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

وردەکاریی زیانەکان لە ڕاپۆرتەکەدا بەم شێوەیە پۆلێن کراون:

1- زیانە مرۆییەکان: گەورەترین بەشی زیانەکان پێکدەهێنێت و بە 306 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

2- زیانە ماددییەکان: بڕی 32.8 ملیار دۆلار زیانی ماددی بە ژێرخان و ماڵ و سامانی هاووڵاتییان کەوتووە.

3- زیانە ژینگەیی و ناڕاستەوخۆکان: بەهۆی تێکدانی ژینگە و لێکەوتە ناڕاستەوخۆکان، بڕی 10 ملیار دۆلار زیان تۆمارکراوە.

4- پشتگوێخستنی بەئەنقەست و دووبارە ئاوەدانکردنەوە: بڕی 35 ملیار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەو ناوچانەی بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.

لە بەشێکی دیکەی ەکەدا هاتووە، رژێمی پێشووی عێراق زنجیرەیەک تاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامداوە، لەوانە کیمیاباران، ئەنفال و وێرانکردنی هەزاران گوند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەخت دەکاتەوە؛ بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ، حکومەتی ئێستای عێراق وەک میراتگری رژێمەکانی پێشوو، بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و دەستووری لەسەرە و دەبێت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی خەڵکی کوردستان بکاتەوە و ئەو بڕە پارەیە وەک مافێکی رەوا بۆ گەلی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 2,094 📊 Click Here