فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی: هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه پێیوایه “به‌ره‌و تونێلێكی تاریك” هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌شڵێت: “رووداوه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، كه به به‌كارهێنانی بڕیاری دادگا كراون، بۆته هۆی بێئومێدی زیاتری ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به “ئامرازكردنی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و حیزبی” بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه چاودێریی ئه‌و زنجیره ڕووداوه مه‌ترسیدارانه ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بنه‌ماكانی دیموكراسی له هه‌رێمدا.
*ڕووداوه‌كانی هه‌ولێر، له كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی چه‌كداری هه‌ركی و گۆران، هێرشكردنه سه‌ر مافپه‌روه‌ر (شوان سابیر)، درێژه‌دان به زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووس (شێروان شێروانی). ڕووداوه‌كانی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ماڵ و باره‌گای سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل به چه‌كی قورس و ده‌ستگیركردنی، هه‌موو ئه‌وانه به به‌كارهێنانی بڕیاری دادگا كراوه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بێئومێدی زیاتری ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. به‌پێی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بانگلور بۆ سلوكی دادوه‌ری، پێویسته دادگاكان سه‌ربه‌خۆبن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
*ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه متمانه‌ی كۆمه‌ڵگا و ڕای
گشتی هاوڵاتیانه. پێویسته ئه‌م هه‌سته له‌ناو ناخ و ده‌روونی تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگادا به واقیع بچه‌سپێت، تاوه‌كو هه‌ركه‌س ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی
یاسایی ده‌بێته‌وه بێ ترس و بێ سڵه‌مینه‌وه بچێته به‌رده‌م دادگا.
جیهان، به‌رده‌وام ئیدانه‌ی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن. ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌وان
ده‌كه‌ین، كه ده‌یانتوانی هه‌نگاوی كرداری بنێن، كه‌چی جگه له ده‌ركردنی
به‌یاننامه، له‌شوێنی خۆیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر نه‌جوڵاون. بۆیه
هه‌ڵوێستی ئه‌وان هێنده‌ی ڕووداوه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانیمانه.
1- به‌كارهێنانی هێز و میلیتاریزه‌كردنی شاری سلێمانی و شاره‌كانی تر له لایه‌ن حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و پێكدادانی چه‌كداریی و به‌كارهێنانی چه‌كی قورس له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی و گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبوون، و گۆڕینی ناوچه‌كه بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافی ژیانی هاووڵاتیانه.
2- له‌كارخستنی ده‌زگای پۆلیس و به‌كاربردنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و هێزی تایبه‌ت به چه‌كی قورسه‌وه، سوكایه‌تی كردنه به حكومه‌تی هه‌ڕێم، به هاوپه‌یمانان، كه ئه‌و چه‌كانه‌یان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر، به هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم داوه، كه‌چی ئێستا له ململانێی ناوخۆیدا به‌كار ده‌هێنرێت.
كاتی تر، كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی مه‌ترسیداره بۆ به‌كارهێنانی یاسا، به
میزاج و لێدانی نه‌یاره‌كان به دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
كاتێكدا چاوه‌ڕێی ئازادكردنی ده‌كرا. سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه كه
دادگا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌كاردێت.
• كۆتاییهێنان به سیاسیكردنی دۆسیه یاساییه‌كان و گه‌ره‌نتیكردنی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو ده‌ستگیركراوان، دابینكردنی ڕێوشێونی یاسایی بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان. له‌نێویاندا ته‌میزكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی بڕیاری دادگای بنه‌سڵاوه بۆ(شێروان شێروانی).
فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كۆتاییدا ده‌ڵێت: “به دیدی ئێمه، ژیرخانی ئابووری بنیاتنهنراو موڵكانهستێنی زاڵه، دام و ده‌زگای مۆدێرن پێكنه‌هێنرا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی نیزامی یه‌كگرتوو درووست نه‌كرا، بۆیه دیموكراسی له پاشه‌كشه‌دایه”.
ده‌شڵێت: “په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم وعێراق خراپه، شۆڤێنزم و مه‌زهه‌بگه‌رایی له عێراق ڕوو له زیادبوونه و به‌غداد گه‌نده‌ڵی هه‌رێم به‌كارده‌هێنێت بۆ پاشه‌كشه له مافه ده‌ستوورییه‌كان و له‌و نێوه‌نده‌دا مووچه خۆرانی هه‌رێم بوونه‌ته قوربانی”.
فیدراسیۆنبڕوای وایه كه “به پێچه‌وانه‌ی گرووپ و خێڵ و حیزبه‌كان، كۆمه‌ڵگه ناچێته ژێر باری ئه‌و هێزانه‌ی كۆنترۆڵیان ده‌كات. كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هێز، كۆمه‌ڵگه‌ی تاكه ئازاد و یهكسانهكانه. مه‌حاڵیشه له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا سیاسه‌ت و ئاكار له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه، ناكرێت باس له پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و حوكمڕانیی سه‌ركه‌وتوو بكرێت، بێ بوونی ئاكار و ڕه‌فتاری وه‌ك: هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، كاری هه‌ره‌وه‌زی، به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه، له پێناو خه‌می گشتیدا”.
راشیگه‌یاندووه كه “ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه، گرنگه بۆ درووستكردنی لۆژیكی یاسا و دامه‌زراوه‌كان هه‌نگاوبنێن، له جیاتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به لۆژیكی هێز و ململانێی چه‌كداری كه داهاتووی هه‌موومان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر چاودێریكردن و فشاردروستكردن به‌رده‌وام ده‌بین”.
Post Comment