فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان ده‌ركرا

فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان ده‌ركرا

جار بینراوە: (1.3K)

– 
لهلایهن سهرۆكی ههرێمی كوردستانهوه فهرمانێكی ههرێمی بۆ هێنانهكایهی ناحیهی بهردهقارهمان له سنووری پارێزگای سلێمانی دهركرا.

 
ئهمڕۆ دووشهممه 27ی تشرینی یهكهمی 2025، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان فهرمانی ههرێمی بۆ هێنانهكایهی ناحیهی بهردهقارهمان واژۆ كرد و ههر ئهمڕۆ دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه. 
 
بهگوێرهی فهرمانگهكهی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، ناحیهی بهردهقارهمان كه دهكهوێته پارێزگای سلێمانی، سهر به قهزای بازیان دهبێت. 
 
له راگهیهندراوێكدا لهبارهی بڕیارهكهوه سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان دهڵێت: “هێنانهكایهی ناحیهكه وهڵامدهرهوهی باشتری داوا و چاوهڕوانییهكانی هاووڵاتییانی ناحیهكه و گوندهكانی ئهو سنووره دهبێت”.
 
راشیگهیاند كه “هاوكار و یارمهتیدهره بۆ برهودان به خزمهتگوزارییه گشتییهكان و كاروباری كارگێڕی لهو ناوچهیه”.

Previous post

به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ داواكاری‌ گشتیی دهۆك سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری‌ وێستگه‌نیوز تۆماركرد

Next post

محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود: ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌ڕێی موچه‌ و بودجه‌وه‌ هه‌وڵی تێكشكاندنی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ن

بابەتى تر

👤
Live: 121 Today: 1,110 📊 Click Here