فاشیزمی ئابووری
فاشیزم وەک زاراوەیەکی سیاسی تەنها بۆ رەهەندی سیاسی بەکارهاتووە،بەو مانایە ،کە تەنها یەک پارتی سیاسی ،یەک ئایدیۆلۆجی و بیر کردنەوە وە یەک رابەربە هێزی سەربازی وهەواڵ گری وە لەڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی کۆنترۆڵی تاکەکانی کۆمەڵ بکات ،وە کۆمەڵگا بەو ئاراستەیە ببات، کە سیاسیەتی رابەرو ئایدیۆلۆجی سیستە می فاشی مەبەستیەتی لە هەمووبوارێکا ،وەک بواری فەرهەنگی، فکری ،پەروەردەیی وە ئابووری.
لەم وەڵاتانەی کە سستەمی فاشیان هەبوو وەک ئەلمانیای نازی وە ئیتالیای فاشیی راستە کۆنترۆڵی ان کردبوو بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی، بەڵام قۆرغیان نەکردبووبەوەی کەسێکی سەرکردە یا پارتی دەسەڵات ببێتە خاوەنی دامەزراوە ئابووریەکان، واتە فاشیزمی سیاسی هەبوو،بەڵام فاشیزمی ئابووری نەبووبەوەی ،کە ئەبێت تەنها یەک کەس یەک کەرتی ئابووری یا دارایی بەتەنها بۆخۆی بێت،هەلبەتە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە سستەمە فاشیەکان گرنگی ان وە خاڵی مەبەستیان کۆنترۆڵ، پەروەردەی سیاسی وە فکری بووە وە بەکارهێنانی بۆ ئامانجە سیاسیەکانیان بووە نەک بەکارهێنانی ئابووری وبازاربۆ پارت یا کەسێکی ناوپارتی دەسەڵاتدار.
فاشیزمی بە دواکەوتووترین وە ستەم کارترین سستەم دائەنرێت کە تا ئێستا هەتا لە فەرهەنگ وفە لسەفەی سیاسی دا پێناسەی نەبووە،بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا لە ژێرناو وە بیانووی بازاڕی ئازادا خۆی بەرجە ستەو نمایش کرد بە تایبەت لە عێراق وە کوردوستانی باشوور.
بەڵێ فاشیزمی ئابووری لە هەناوی فاشیزمی سیاسی لە دایک ئەبێت جا ئەشێ فاشیزم لە سەرئاستی خێڵ، میلشیا یا دەوڵەتی بێت،بەڵام فاشیزمی دەوڵەتی سیاسەتێکی لە سەربنەمای فکری ئامانج داری هە یە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی ، هە ڵبەتە هە ندێ گروپ وە ئە مڕۆ هەتا دەوڵەتیش ناوێکی سیاسیان لە خۆیان ناوە وەک رووپۆشی سیاسی پووچی بێ ناوەرۆک بۆ دەسەڵات داری ،کە بەکاری دێنن بۆ دروست کردنی فاشیزمی ئابووری ،کە هەتا فاشستەکانی ئابووری، کە ناوی سیاسی بەکاردێنن نەلە مانا فە لسەفەیەکەی تێ ئەگەن نە ئامانجەکەی ،بەڵکوو تەنها وەک ئامرازێک بۆ پاکانەی فاشیزمی ئابووری بە کاردێنن.
لە هەرشوینێک خەڵک ناچارکرا ،کەئەبێ تەنهاو تەنها کڕیاری یەک کاڵا وە لە یەک شوین وە بە نرخێکی چەسپاو بێ لە ڕێگەی قۆرخ وکۆنترۆڵی بازارەوە لەلایەن دەسەڵات دارانەوە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی هێزی دەولەت یاچەکداری ،ئەوە فاشیزمی ە کە دیکتاتۆری ئابووری بەکاردێنێت بۆ بەرژەوەندی وباڵادەستی خۆی.ئەم فاشیزمی ە، کە لە ڕیگەی هێزودیکتاتۆریەوە مەرج نیە هەرلە ناوسنورئکی بچوکی خێڵ،میلشیا یا دەوڵەتێکدا بێت،بەڵکولە سەرئاستی جهیانیش ئەمە هەیە ،زۆر وەڵاتی پیشەسازی چەندەها کاڵایان هەیە، کە بازاری ان کۆنترۆل کردوە بۆ خۆیان لە مامڵەیان لە گەڵ وەڵاتانی تڕ بەتایبەت لە بواری سەربازی،تکنۆلۆجی وە هە تا زانستی، تەندروستی وە خۆراکیش ، وە بۆ نرخ ڕکابەریان نیە وە بەکاربەران ناچارن مل کەچی دیکتاتۆی بازارو ئابووری بەرهەم هێنەران بن.
دیاردەکانی تکنۆلۆجیا کە پێی ئەوترێت حەتمەیەتی تکنۆلۆجی بە ڕۆڵی خۆی بۆتە فاکتەریکی دیکتاتۆری ئابووری بە جۆرێ،کە هەرتاکێک لە سەرهەسارەی زەوی بووتە ئامانج وەک بەکاربەری بێ ویست بۆ دەزگا وە بەرهێنەرەکان،کە هەرکەسێ ناچارئەکەن، کە ئەبێ ئەم کاڵایانە بکرێ ،کە ئەوان بەرهەمی ئەهێنن بێ ئەوەی پرس بەکەس بکرێت کە ئایا ئەم کاڵایە یا ئەم جۆرەی پێویستە یانا؟.هەرلە بەرئەم دیکتاتۆریەشە هەریەکە لە ئێمە ناچارئەبێت لانی کەم بە دوو ساڵ جارێک ئامێرەکانی بگۆڕین وەک نمونە ،ئە گەرنا ناتوانین بەردەوام بین لە سەرەکان وە کارەکانی ڕۆژانە،هە ڵبەتە دەزگاکانی ریکلامیش جۆریکی ترن لە دیکتاتۆی کە بێ ویستی خۆمان لە هە موو شوینێ شوێنمان ئەکەون تاهەرچی زووە ئامیرە تازەکان بکرین .
فاشیزمی ئابووری لە سەرئاستی گلۆبال بۆتە هەڕەشە لە سەرژینگەی ژیان ومانەوەی ژیان لە سەرهەسارەی زەوی،هە ربۆیەشە لە زۆرناوەندی سیاسی وئایدێولۆجی باس لە کەم کردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی زەوی ئەکرێت بۆ یەک ملیاردی زێرین،چونکە لە داهاتوودا بەهۆی زۆری بەرهەم هێنان وبەکارهێنانی وزە لە هەمان کاتا زۆربوونی دانیشتوان لە گەڵ بە کارهێنانی ژیری دەست کرد نە ژینگەی گوونجاوو تەندروست ئەبێت بۆ ژیان وەنە هەلی کارئەبێت بۆهەرە زۆرینەی خەڵک. بۆ نمونە ئەوانەی ئەمڕۆ پسپۆرن وە یا ئەبنە پسپۆڕ لە بواری ژیری دەست کردا لە راستیدا کارێ ئەکەن کە سبەی مناڵاکانی خۆیان بێ کارئەکەن ،کە ئەمەش نمونەیەکی تازەیە کە چۆن فاشیزمی ئابووری تاکەکان ناچارئەکات هەتا ببنە بکوژی داهاتووی مناڵەکانی خۆیان .
لە هەرشوێنێک دەسەلاتی قۆرخ کاری بازارو کایەکانی ئابووری هەبێت بۆ یەک کەس یایەک خیزان بێ رکابەر وەبە تایبەت کاتیک کەرتە گشیەکانی وەلات وەک کەرتی تەندروستی ،گواستنەوە ،نیشتە جێ بوون، وزە وە پەیوندیەکان لە ژێرهەرناویک بە تایبەت ئەکرێن وتاڵان ئەکرێن ،ئەوا لەم شوێنە فاشیزمی ئابووری ئەگاتە لوتکەی ستەم وێرانکاری وەلات وگەل لەهه موو رویەکی ماددوی ومەعنەویەوە،چونکە شتێک نامێنێ بە ناوی بەرژەوەندی گشتی وە خزمەت گوزاری گشتی ،وە لە راسیدا وەڵات ئەبێتە هی چەند کەسێک وە تەواوی خەڵکی ترئەبێتە بەکاربەروکرێ چی وە تەوای تەمەن ئەبێ کاربۆ ئەم چەند کە سە بکەن بە نانە سگی وەک بەردەیەکی بێ چارە.
فاشیزمی ئابووری کەم یا زۆربە پلەی جیاوازلە هەموو شوێنێک هەیە،بەڵام لەو شوێنانە کە خەڵک بریارئەدات وە سستەمی دیموکراتی تیایە زۆربەکەمی هەستی پێ ئەکرێت،چونکە لەم شوێنێانە بۆ نمونە ئەوروپای ڕۆژئاوا پارتی سیاسی ناتوانێ دام ودەزگای دەوڵەت بۆ بەرژەونەدی خۆی داگیربکات وبەکاربێنێت،وە بازاربە یاسا ڕێک خراوە بۆ نمونە مۆنۆپۆل یاساغە ،جگە لەوە بە شێوەیەکی ڕێژەیی دادی کۆمەڵایەتی هەیە وە ئازادی میدیایی هەیە بۆیە دەرکەوتنی فاشیزمی ئابووری ئاسان نیە،کە بتوانێ کایەکانی ئابووری وەڵات داگیربکات. بەڵام لەم وەڵاتانەی کە سستەمی دیکتاتۆری،بێ یاسایی وە هیچ دادێکی کۆمەڵایتی نیە فاشیزمی ئابووری ژیانی خەڵک ئەکاتە دۆزەخ بۆ ئەوەی کەمینەیەک ژیانی سولتانیان هەبێت.
ڵەم روەوە ئەگەرلافاوی چەمچەماڵ بکەینە پێوەربۆ فاشیزمی ئابووری، پێش هەموو شتێک نەبوونی هیچ دەزگایەکی دەوڵەتی بۆ بەهانە چوونەوەی خەڵک بەڵگەیە، کە حکومەتی بەرپرس بوونی نیە، ئەگەرنا ئەبوو چەندان تیمی پزیشکی بەهەموو پێداویستیەکی پزیشکی ئاماددەیان هەبوایە بۆ پیش کەش کردنی خزمەت گوزاری پزیشکی ،هەزاران چادرنێردرابا بۆ لەخۆگرتنی خەڵکی بێ جێگا لە گەڵ هەموو پیداوستیەک، دەیان تانکەرنەوت رەوانە بکرایە لە گەڵ کەل وپەلی گەرم کردنەوە ، پێ دانی هاوکاری دارایی بەپەلە بۆ هەرکەس وە بۆ هەردامەزراوەیەک وە چەندان هەلمەتی تربۆ کەم کردنەوەی ئازارو زیانەکان لە سەرخەڵک، ئەم کارانە هەمووی ئەکرا ئەگەر
دامەازراوەکانی حکومەتیکی نیشتیمانی نەک حیزبی بوونی هەبایە، وە دام ودەزگاکانی دەولەت لە سەربنەماکانی دیموکراتی وە بە کارمەند وبەرپرسی شیاو پسپۆڕ بەڕێوە بردرایە نەک لە سەربنەمای خزم خزمێنە ودلسۆزی ومل کەچی بۆ حیزب پیاوانی حیزب
نەبوونی ڕۆلی حکومەت نیشانی ئەدات کە کەرتەکانی ئابووری هەمووی قۆرخ کراوەو دراوە بە هەندی کەس وبەناوکۆمپانیا،هەربۆیەشە ئەوانەی بەناوخاوەن کۆمپانیان وەک خێروچاکە هەندێ لەم سامانەی وەڵات کە لە ڕێگەی نادروست ،نارەوا وە تاڵانیەوە بە دەستیان هیێاوە بۆ خۆنیشان دان وریاکاری ئەی دەن بەلێ قەوماوانی چەمچەماڵ.
بەڵی ئەمەی لە چەمچەماڵ رووی دا نمونەیەکی زیندووی فاشیزمی ئابووریە، کە لە هەرکات وشوێنێکی ترئەگەری دوبارە بوونەوەی هەیە، کە هیوادارم هەرگیز دوبارە نەبێتەوە، چونکە وەک هەمیشە هەرخەڵکی هە ژاروزەحمەت کێش ئەبێتە یەکەم قوربانی، بۆیە خەڵک ئەبێ لافاوی چەمچەماڵی بۆ ببێتە ئەزمونێکی تال، کە لە روودانی هەرکارەساتیک کەس چاوەڕوانی حکومەت نەکات بۆ فریا کەوتن،ئەوەی هەیە تەنها خەڵکە فریای خەڵک بکەوێت ،بەڵام خەڵکیش بەهۆی فشاری فاشیزمی ەوە لە سەری وا کەنەفت بووە کە نەتوانێ وەک پێویست بە هانای قوربانیان بکەوێت ،کە بە داخەوە دیسان رەوشی چە مچەماڵ لە ئێستادا نمونەیە بۆ ئەمە.















Post Comment