فارس عیسا: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی‌ نانه‌وتی‌ ته‌واو بێت

فارس عیسا: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی‌ نانه‌وتی‌ ته‌واو بێت

جار بینراوە: (1.5K)


سهرۆكی نوێنهرایهتیی حكومهتی ھهرێمی كوردستان له بهغدا پێیوایه كه ئهگهر پرسهكان بهسیاسی نهكرێن، لهمهودوا مووچهخۆرانی ھهرێم ھهموو مانگێك لهگهڵ بهغدا مووچه وهردهگرن، دهشڵێت: “چاوهڕێ دهكرێت ئهم ھهفتهیه رێككهوتن لهسهر داهاتی نانهوتی ههرێم تهواو بێت”.

فارس عیسا، سهرۆكی نوێنهرایهتیی حكومهتی ھهرێمی كوردستان له بهغدا، رایگهیاند كه “ئهولهیهوتی حكومهتی ھهرێمی كوردستان و سهرۆكی حكومهتی ھهرێم ئهوه بووه، كێشهی مووچه چارهسهر بكرێت، ڕۆژی سێشهممهی ههفتهی ڕابردووش بڕیار درا مووچهی مانگی حهوت خهرج بكرێت، دوای كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیرانیش ھهندێك ڕێكار پێویستن تهواو بكرێن، ئێمهش وهكو نوێنهرایهتیی حكومهتی ھهرێمی كوردستان، ھهموو ڕێكارهكانمان تهواو كردوون و چاوهڕێ دهكرێت ئهم ھهفتهیه مووچه ڕهوانه بكرێت، بۆیه ئهوهی پێویسته حكومهتی ھهرێمی كوردستان ئهنجامی داوه و 120 ملیاریشی ڕهوانه كردووه، تهنیا ماوه بهغدا مووچهكه ڕهوانه بكات”.

فارس عیسا بۆ ماڵپهڕی فهرمی پارتی دهڵێت: “رێككهوتنی نێوان حكومهتی ھهرێمی كوردستان و بهغدا، تهنیا بۆ نهوت و دارایی نهبوو، بهڵكو ئامرازێكی سیاسی بوو بۆ رێكخستنی پهیوهندیی نێوان ھهرێمی كوردستان و بهغدا، تاوهكو سهقامگیرییهكی سیاسی و دارایی دروست بێت، بۆیه پێویسته تا مانگی 12 ههموو مووچهكانی خهڵكی ھهرێمی كوردستان رهوانه بكرێن”.

باسی لهوهشكرد كه “پێشتر مامهڵهی سیاسی لهگهڵ ھهرێم كراوه و داكۆكیكردنی سهرۆكی حكومهتی ھهرێمی كوردستان و شاندهكانی حكومهتی ههرێم و ھهندێك لایهن، بووه ھۆی ئهوهی لهگهڵ حكومهتی عێراق بگهینه ڕێككهوتن”.

وتیشی: “ھیچ بیانوویهك نهماوه تا بهغدا ئهو مووچانهی ماون ڕهوانهیان نهكات، بۆیه لهم ھهفتهیهدا مووچهی مانگی حهوت رهوانه دهكرێت، دواتریش كار دهكرێت بۆ ناردنی مووچهكانی دیكه”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “لهبارهی نهوتیشهوه، رێككهوتن تهواو بووه و بابهتی داھاتی نانهوتیش خهریكه بگهینه ڕێككهوتن، چاوهڕێ دهكرێت ئهویش ئهم ھهفتهیه تهواو بێت، دواتر ھیچ كێشه نامێنێت”.

روونیشیكردهوه كه “ئهگهر پرسهكان بهسیاسی نهكرێن، لهمهودوا لهگهڵ بهغدا مووچهخۆرانی ھهرێمی كوردستان ھهموو مانگێك مووچهی خۆیان له كاتی خۆیدا وهردهگرن”.

فارس عیسا راشیگهیاند كه “حكومهتی ھهرێمی كوردستان ھهر ئهركێكی لهسهر شان بێت جێبهجێی كردووه بۆ ئهوهی مافی خهڵكی كوردستان بهپێی دهستوور بدرێت، بۆیه پێویسته پرسهكان بهسیاسی نهكرێن، ڕێككهوتن كراوه و پێویسته لهمهودوا بهغدا وهكو ھاووڵاتیی خۆی مافی خهڵكی ھهرێمی كوردستان بدات، مانگانه لهگهڵ پێدانی مووچهی خهڵكی عێراق، مووچهی خهڵكی ھهرێمی كوردستانیش خهرج بكات، چونكه ناكرێت لهمساڵدا ھیچ مووچهیهكی خهڵكی ھهرێمی كوردستان بفهوتێت، بۆیه تاوهكو یاسای نهوت و غاز له پهرلهمان پهسهند دهكرێت، گرفت ههر دهمێنێت، بهڵام ئهو ڕێككهوتنهی جێبهجێ كرا، سهقامگیری له عێراق دروست دهكات، ئهگهر عێراق ھهر گرفتێك دروست بكات، سهقامگیریی سیاسی دهكهوێته گرفتهوه، بۆیه ئێمه ئیرادهمان ھهیه و سهرۆكی حكوومهتیش مكوڕه بهپێی دهستوور بگهنه ڕێككهوتن، ھهر كێشهیهك ھهبێت چارهسهر بكرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,551 📊 Click Here