عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح وه‌ڵامی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌داته‌وه‌

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح وه‌ڵامی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌داته‌وه‌

جار بینراوە: (866)


عهلی حهمهساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له گرتهیهكی ییدا وهڵامی مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دهداتهوه كه وتی: “ئێمه دهزانین ههڵبژاردنی ئهمجارهش گۆڕانكاری بهسهر كورسییهكاندا نایهت، چونكه پێشوهخته كورسییهكان دهستنیشان كراون” و رایدهگهیهنێت كه:

*بههیچ شێوهیهك كورسییهكان بۆ لایهنهكان دیاری نهكراون، ئهوهی دیاریكراوه ئهوهیه ههولێر 15 كورسی، سلێمانی 18 كورسی و دهۆك 12 كورسییه.

*دیار نییه كورسییهكان بۆ كێ دهبن. ئهگهر كورسیهكان بۆ لایهنهكان دیاریكراوه، ئهم ههڕهشانه چییه پارتی لهخهڵكی و هێزی ئهمنی و سهربازی دهیكات. 

*ئهم ههڕهشانه چییه پارتی بۆ وهرگرتنی كارتی دهنگدان له فهرمانبهران دهیكات.

*ئهگهر كورسییهكان دیاریكراون، با پارتی به رهسمی داوا بكات خهڵك و دهنگدهرانیان نهچن بۆ دهنگدان.

*خهڵكی كوردستان ئومێدێك ههیه بچن بۆ دهنگدان دژی حوكمڕانی پارتی و یهكێتی دهنگ بدهن.

*ساڵههای ساڵه پارتی و یهكێتی خهریكی بهرژهوهندییهكانی خۆیانن له بهغدا، خهریكی وهرگرتنی پۆست و سهفهقاتن.

*نوێنهری دڵسۆزی خۆتان بنێرن كه بهرگریكار بێت له مافهكانتان، له مووچه و بژێوی و ژیانتان.

*سارد مهبنهوه، هچی كورسیهك دابهش نهكراوه بۆ لایهنهكان.

بابەتى تر

👤
Live: 160 Today: 1,088 📊 Click Here