عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌ستپێبكات، كاتی‌ هاتنی‌ مووچه‌ دیاری‌ ده‌كرێت

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌ستپێبكات، كاتی‌ هاتنی‌ مووچه‌ دیاری‌ ده‌كرێت

جار بینراوە: (1.5K)


عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێست له گرتهیهكی ییدا رایگهیاند كه:

*دڵخۆشین بهوهی ههناردهی نهوتی ههرێم لهڕێی سۆمۆوه دهستپێبكات و بهشێكی گهورهی گهندهڵی نهوت كۆتایی پێبێت.

*بهپێی رێككهوتنی ئهمڕۆی نێوان حكومهتهكانی ههرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نهوت، نزیكهی 230 ههزار بهرمیل نهوتی ههرێم له فیشخابوور دهدرێته عێراق.

*50 ههزار بهرمیل نهوت دهدرێته ههرێم بهناوی دابینكردنی پێداویستی ناوخۆوه كه بۆ ههردوو پاڵاوگهی كار و لانازه.
*حكومهتی عێراق بۆ ههر بهرمیلێك نهوت 16 دۆلار دهداته كۆمپانیاكان.

*بهدڵنیاییهوه سبهی له كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیراندا ئهم رێككهوتنه پهسهند دهكرێت.

*تا ئێستا هیچ وادهیهك بۆ ههناردهكردنی نهوت نییه، بهڵام بهئهگهڕێكی زۆرهوه دهبێت تا رۆژی شهممه نهوتی ههرێم ههنارده بكرێت.
*ههناردهكردنی نهوت ههنگاوێكی ئێجگار گرنگه بۆ هاتنی مووچهی فهرمانبهران و ئاسانكاریش دهكات بۆ رێككهوتن لهسهر داهاتی ناوخۆ.

*داهاتی ناوخۆ كراوهته دووبهش، بهشێكی سهد لهسهدی بۆ پارێزگاكان دهبێت، بۆ نموونه داهاتی كارهبا. ئهوهی تریش وهك گومرگ، باج، فڕۆكهخانهكان سهدا 50 بۆ عێراقه و سهدا 50ی بۆ ههرێمه.

*واته مووچهی ههرێم لهلایهن عێراقهوه دابین دهكرێت و بهشێك له داهاتهكهی دهمێنێتهوه بۆ پرۆژه و خهرجی فهرمانگهكان.

*ئهمه رێككهوتنێكی ههمیشهیی نییه و تا پهسهندكردنی بودجهیه، ئایا بهرپرسانی ههرێم پێوهی پابهند دهبن، نازانم.

*ئهم رێككهوتنه جێبهجێ نهكرێت، هیچ ئاسۆیهك نییه بۆ هاتنی مووچه.

*ههناردهی نهوتی ههرێم دهستپێبكات، كاتی هاتنی مووچه دیاری دهكرێت. 

*دهبێت حكومهتی ههرێم داهاتی ناوخۆی مانگهكانی 7 و 8 بدات بۆ ئهوهی مووچهی ئهو دوو مانگه بێت.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,432 📊 Click Here