شەش هاوڵاتی له چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە بونە قوربانی

-
بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ربردووی قەزا چەمچەماڵەوە شەش هاوڵاتی بونە قوربانی.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “بەهۆی لافاوەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەناوی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
دووپاتیشیكردەوە، “سەرجەم فەرمانگەدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لە توانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات”.
پێشتر قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ هۆشداریدا و رایگەیاند، “ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکان دەکەینەوە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئەگەری ڕودانی لافاو هەیە”.















Post Comment