شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام: بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام: بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو

جار بینراوە: (29)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، هونەرمەند سمكۆ ناكام دەرهێنەری شانۆگەرییەكانی چەخماخە و لانەوازان لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

سمکۆ ناکام، داهێنەری ناوازەترین و جوانترین شانۆگەرییەکانی هونەری کوردییە وەك: (چەخماخە، لانەوازان، بەیتی رێزانکێ، گوڵعومەر، گوڵە مێخەک و ئەشرەفی شەریف).

جگە لە شانۆ، کۆچکردوو وەک نووسەرێکی چالاک لە بوارە ئەدەبی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەناسرێت و خاوەنی چەندین و تێکستە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی نووسەر (سمکۆ ناکام)، زۆر غەمباربووم و پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو نووسەران و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم”.

ئاماژەی بەوەکرد، “خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت”.

وتیشی، “بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو، کە چیرۆکەکانی ژیانی کۆمەڵگەی بە دیدێکی هونەری ئاست بەرز دەکردە دراما. بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی لە یادی هەموواندا دەمێنێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 42 Today: 1,619 📊 Click Here