شاسوار عەبدولواحید: مەسرور بارزانی سوودمەندی سەرەکییە لە پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان

شاسوار عەبدولواحید: مەسرور بارزانی سوودمەندی سەرەکییە لە پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان

جار بینراوە: (0)

-

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، پارتی دژی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێیە، ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت.

شاسوار عەبدوالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە سیمینیارێکدا رایگەیاند، “پارتی رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی پێخۆش نییە و دژیەتی، چونکە پارتی دەیەوێت وەک برا گەورە حوکم بکات پۆستە هەستیارەکان بۆخۆی بەرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر لە هەرێمی کوردستان حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت، پارتی حەز دەکات هەموو جومگەکانی حکومەت بەدەست خۆیەوە بێت و حەز ناکات باڵانسی هێز دروستبێت”.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، “سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای زانیاری، پاراستن و ئاسایش، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و یەکانی دەرەوە لای پارتییە و پارتی حەز ناکات باڵانسی هێز درووستبێت و نیوەی لێبسێنرێتەوە”.

شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند، “مەسرور بارزانی سوودمەندی یە لە پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان”.

وتیشی، “داوامانکردووە پاشەکەوتی مووچە، ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت مانگانە بخرێتە سەر رەقەم حسابێک کە بتوانن لەو رێگەیەوە پارەی ئاو و کارەبا و زەڕیبەی لێبەن”.

باسی لەوەکرد، “لە پرۆژەکەمان لەگەڵ یەکێتی داوای دامەزراندنی گەنجان و هەلی کار و سولفەی زەواج و پێشینیەی نیشتەجێبوونمان کردووە، هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی مووچەمان کردووە”.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، “بەپێی یاسای بودجە دەتوانین خزمەت بە هەموو شوێن و ناوچەیەک بکەین”.

دەشڵێت، “ئەگەر پرۆژەکەمان لەگەڵ یەکێتی سەری نەگرت هەروەک هێزێکی بەهێزی ئۆپۆسیزیۆن دەمێنینەوە، چونکە نەوەی نوێ هەرگیز لە شاڕێی خزمەتکردنی خەڵک لانادات“.

بابەتى تر

👤
Live: 56 Today: 1,278 📊 Click Here