سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19: دەرنەكردنی رێنمایی 12 ساڵە یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پەكخستووە
.jpg)
-
سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، داوا دەكەن حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەپێی مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات، رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بە ئازادی رادەربڕینەوە.
ئەمساڵ یونسكۆ لە رۆژی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، تیشك دەخاتە سەر رۆڵی گرنگی زانیاری ژینگەیی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، پەیامی یونسكۆ بۆ ئەمساڵ ئەم تەوەرە لە چوارچێوەیەكی فراوانتری حوكمڕانی شەفاف و گەشەپێدانی بەردەوامدا بەهێزتر دەكات، لە چالاكی سەرەكی ئەمساڵدا یونسكۆ و حكومەتی فلیپین میوانداری، كۆنفرانسی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گشتگیر لە رۆژانی 29 بۆ 30 ئەم مانگە لە مانێلی پایتەخت دەكەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایانگەیاند، “دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بەردی بناغەی كۆمەڵگای دێمۆكراسی و مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە كە پەیوەستە بە ئازادی ڕادەربڕینەوە”.
هەروەها داواش دەكەن، حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەپێی مادەی (25) لە یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات، رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بە ئازادی رادەربڕینەوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، “بەهۆی شاردنەوەی زانیاری هەستیار و گرنگ لە هاوڵاتییان و میدیاكاران لە تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی و حزبی لە دەستدرێژی بۆ سەر سامان و موڵكی گشتی، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسیە زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵكاران”.
دواش لە میدیاكاران و دامەزراوەكانیان دەكەین مامەڵە پیشەیی و راستگۆیی لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەواڵ بکەن، چونکە گرنگیان كەمتر نیین لە پێدانی زانیارییەكان، دەبێت راستگۆ بن لە گواستنەوەی زانیاری بۆ هاوڵاتییان، دووربن لە یاریكردن بە زانیاری و نەكەونە داوی هەواڵی درۆ و چەواشەكار، رێز لە هاوڵاتیان و پیشەكەیان، رێز بەها بەرزەكانی رەوشتی پیشەیی بگرن.
مافی زانیاری لەبەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، لە مادەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان دیاریكراوە هاوكات مادەی 10 لە رێكەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی پێكراوە.
هەرێمی كورستانیش لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.
پاش 12 ساڵ لە دەركردنی یاساكە لە (8ی ئابی 2023 )، لە كابینەی 9 دا بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان حكومەت و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی رێنماییی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پێكبێت.















Post Comment