سەنتەری میترۆ بۆ ئومێد خۆشناو: دەبوو پارێزگاری هەمووان بیت و جیاکاری لەگەڵ میدیاکاندا نەکەیت
.jpg)
-
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025 لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری میترۆ داوا لە پارێزگاری هەولێر دەکات، جیاکاری لەگەڵ میدیاکاندا نەکات، ئەگەر خەمی ناپیشەییبونێتی، ئەوە قسە لە سەر گی میدیایی بەشێکی زۆری میدیا و سۆشیاڵ میدیای حزبەکانیان بکە.
دوێنێ 7ی کانوونی یەکەمی 2025، لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و دەزگای ڕاگەیاندنی کەناڵ 8ی تۆمەتبار کرد و بە ئاژاوەگێڕ ناوی بردن.
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، “هەر سەرنجێک یان ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە کاری دامودەزگاکانی راگەیاندن هەبێت، پێویستە بە شێوەیەکی یاسایی و لە چوارچێوەی شەفافیەتدا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، دوور لە تۆمەت و گلەیی کە دەتوانێت ببێتە هۆی فشار لەسەر رۆژنامەنووسان یان سنووردارکردنی ئازادی کاری راگەیاندن”.
سەنتەری میترۆ داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە و پتەوکردنی نێوان لایەنە دارەکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام و رێزدار فەراهەم بکرێت کە رۆژنامەنوسان بتوانن بەبێ ترس و فشار ئەرکەکانیان ڕابپەڕێنن.
میترۆ داوا لە پارێزگاری هەولێر دەکات، جیاکاری لەگەڵ میدیاکاندا نەکات، ئەگەر خەمی ناپیشەیبوونێتی، ئەوە قسە لە سەر گی میدیایی بەشێکی زۆری میدیا و سۆشیاڵ میدیای حزبەکانتان بکە کە هەموو سنوورەکانی ئاکاری رۆژنامەگەی بەزاندووە.
سەنتەری میترۆ دەشڵێت، “هێرش بۆ سەر میدیا و تۆمەتبارکردنی بە ئاژاوەگێڕی لەلایەن بەرپرسانەوە پێچەوانەی بنەماکانی کاری میدیایی ئازادە، کاری رۆژنامەوانی، لەوانەش رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان، مافێکی دەستوورییە و بەشێکی یە لە گەیاندنی زانیاری بە خەڵک”.















Post Comment