سەنتەری میترۆ: بکوژانی رۆژنامەنووسان ئازادن

سەنتەری میترۆ: بکوژانی رۆژنامەنووسان ئازادن

جار بینراوە: (236)

-

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، هاوکات لەگەڵ رۆژی بۆ کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزا لە تاوانەکان بەرانبەر رۆژنامەنووسان رایگەیاند، کە لە هەرێمی کوردستان بکوژانی رۆژنامەنووسان ئازادن و دەستی دادپەروەری کورتە.

سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی وابەستەیی دەسەڵاتی دادوەری بە پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانەوە، لە هەرێمی کوردستان نەتوانراوە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و جدی لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان ئەنجام بدرێت، بە جۆرێک دۆسیە هەرە دیارەکانی وەک (سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، وەدات حسێن و عبدالستار تاهیر شەریف) داخران بێئەوەی بکوژ یان داڕێژەرانی پلانەکان ئاشکرا بکرێن و ببرێنە بەردەم دادگا، لەبەر ئەوەش داوا دەکات سەرلەنوێ ئەو کەیسانە هەڵبدرێنەوە بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ)، لە نێوان ساڵی 2025 بۆ 2026، لەسەر ئاستی جیهان 166 رۆژنامەنووس کوژراون و لە کۆی 7 حاڵەت لە 6 کەیسیاندا بکوژان لە سزا دەربازیان بووە.

یونسکۆ هۆشداری دەدات لەوەی دەربازبوون لە سزا دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی زیاتر، لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ تێکچوونی سیستەمی دادوەری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی، هەربۆیە داوا لە حکومەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و راگەیاندنەکان دەکات هاوکاربن لە چەسپاندنی سەروەریی یاسا.

جێی ئاماژەیە، لە ساڵی 2013ـەوە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 2ـی تشرینی دووەمی وەک رۆژی ی بەرەنگاربوونەوەی دەربازبوون لە سزا ناساندووە. لەو چوارچێوەیەشدا ەکان دەریدەخەن لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2024 زیاتر لە 1700 رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون و نزیکەی 90%ـی تاوانباران رووبەڕووی یاسا نەکراونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە پرسی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی ش لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا یەکێک بووە لە هەستیارترین پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین.


👤
Live: 31 Today: 2,225 📊 Click Here