سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: داوا لە سەرجەم سەرکردایەتی حزبە سیاسییەکان دەکەین بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام بدەن

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: داوا لە سەرجەم سەرکردایەتی حزبە سیاسییەکان دەکەین بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام بدەن

جار بینراوە: (1.2K)

-

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان داواکارییەک ئاڕاستەی سەرجەم سەرۆک، سکرتێر، ئەمینداری گشتی و بەرپرسی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایگەیاندووە، “کوردستان لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدا و ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت. دۆخی ئێستا پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و بەپەلەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “لەم سۆنگەیەوە، پارتی سەوزی کوردستان، کە هەڵگری پەیامی ئاشتی، پێکەوەژیان و مرۆڤایەتییە، داوا لە سەرجەم سەرکردایەتی حزبە سیاسییەکان دەکەین بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن”.

ملکۆ بازیانی دەڵێت، “ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دەبێت یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و گەیشتن بە یەک هەڵوێستی نیشتمانی بێت لەسەر ئەو کێشە چارەنووسسازانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، هەروەها پێویستە نێوماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری کێشە ئیداری و سیاسییەکانی ناوخۆی خۆمان بکەین، نەوەک زیاتر پەرشوبڵاوبین“.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕاندنەوەی ئاسایشی ناوخۆ و یەکڕیزی سیاسی، پێویستە هێزی سیاسیی کوردستان ئاراستە بکرێت بۆ:

1. ئاساییکردنەوەی دۆخەکە: بە زووترین کات دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان ئاسایی بکرێتەوە و هێزە سیاسییەکان یەکبگرن.

2. شەڕی مافە دەستوورییەکان: دەبێت بە یەکگرتوویی و بەهێزەوە بچینە بەغدا و شەڕی مافە دەستوورییەکانی ئەم گەلە زوڵملێکراوە بکەین، نەوەکو کات و توانای خۆمان لە ململانێی ناوخۆیی (لە کوردستان) بەفیڕۆ بدەین.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 342 📊 Click Here