سێنتکۆم: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگە و ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی

سێنتکۆم: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگە و ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی

جار بینراوە: (7.0K)

-

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا “سێنتکۆم” رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا “سێنتکۆم” رایگەیاند، “براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە”.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکرد، “لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کرایەوە”.

براد کوپەر رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا”.

راشیگەیاند، “ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا”

بابەتى تر

👤
Live: 132 Today: 1,956 📊 Click Here