سوپای پاسداران کوژرانی بەرپرسێکی باڵای راگەیاند

-
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، سوپای پاسداران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام بڵاویکردەوە، “لیوا مەجید خادمی، سەرۆکی بەتوانا و خوێندەواری رێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیی تاوانکارانەی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنی کوژراوە”.
سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتری لەبارەی شوێنی کوژرانی مەجید خادمی ئاشکرانەکردووە.















Post Comment