سوودانی رەزامەندی دەربڕی بە خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت

_
کۆبوونەوەی وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سوودانی کۆتاییهات و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت نیشاندا.
وەزیرە کوردەکان پێکهاتبوون لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، خالید شوانی، وەزیری داد و بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لەم دوو رۆژەی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، پارەی مووچە لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
ناردنی مووچە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا واژۆیان کردووە کە تێیدا هەرێم پابەند دەبێت بە ناردنی داهاتی ناوخۆ و لە بەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکات.















Post Comment