سوودانی داوایەکی فەرمی لە کۆمسیۆن دەکات

سوودانی داوایەکی فەرمی لە کۆمسیۆن دەکات

جار بینراوە: (1.4K)

سوودانی داوایەکی فەرمی لە کۆمسیۆن دەکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی 10ی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی، بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاند: “محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایه‌كی فه‌رمیی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌نه‌د، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ره‌خنه‌ی له سوودانی گرتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه هیچ شتێكی فه‌رمی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێبكات كه بڕیاره له 11ی 11ی 2025 به‌ڕێوه بچێت.

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 1,626 📊 Click Here