سودانى لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان

سودانى لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1.2K)

سەرۆك وەزیرانی عێراق لایەنە دارەکانى راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی دارايى بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە دارەکانى راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سودانی، وەزارەتی دارایيشى راسپاردووە پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی عێراق، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز”.

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 778 📊 Click Here