سلێمانی

سلێمانی

جار بینراوە: (937)

شاری سلێمانی بە زنجیره چیا وگردەکانی یەوە ، دیمه‌نێکی رۆمانسی سه‌رنج راکێشه‌ر و جوانی هەیە ،تایبه‌تمه‌ندی دڵگیری جوگرافیای ئه‌م شاره ، له ناوهه‌موو شاره‌کانی عێراق دا دیار‌و جیاوازه‌و ومایه‌ی تێڕامانه.

له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی سلێمانی یه‌وه،ده‌یان کار‌و پیشه‌ی ، بنەمای شاری تیا بووه، خانوه‌کانی له‌سه‌ر ته‌رزی بیناسازی نوێ دروست کراوه ،که‌ره‌سته‌و ئامێری سه‌ره‌تایی کشتوکاڵی گونده‌کان و پیشه‌سازی و پێویستی شاره‌که‌و گوندەکانی تیا به‌رهه‌م هێنراوه .

سلمانی شاری رووناکبیریی وئه‌ده‌ب و هونه‌رو هه‌ڵوێست وخۆپیشاندان و مانگرتن ویاخی بوون و شۆڕش بووه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی نیشتمان .

.له ساڵی 1918دا و سه‌ره‌تای بیسته‌کان ،سلێمانی پایته‌ختی یه‌که‌م حکومه‌تی کوردی بوو، به رابه‌رایه‌تی مه‌لیک مه‌حمود، .له کاتی یاخی بوونی مه‌لیک مه‌حمود ،فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا بۆمبابارانی ناو شاری سلێمانی یان کردوه .

له 6-ی کانونی 1930 بۆ یه‌که‌م جار، یه‌که‌م ڕاپه‌رینی شه‌قامی شار، له ده‌رگای قوتابخانهوبهسهرپهرشتی روناکبیران ومامۆستایان وئه‌دیبان وکاسب کارانی شار ،دژ به سیناریۆی ئینگلیزه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن ،له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رپا کرا .

له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق دا .چه‌ندان خۆپیشاندان وهه‌ڵوێستی یاخی بوون ، به خوینی خه‌ڵکی ئه‌م شاره به‌رپا کراوه ،سلێمان بە ( شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی ) ناسراوە .

ده‌یان نوسه‌روشاعیرو ئه‌دیب ورۆژنامه‌نووس و سه‌رکرده ی سیاسی وفه‌رمانده ی سه‌ربازی وکه‌سێتی به‌توانا و به هه‌ڵوێست ، رۆڵی سه‌ره‌کی و پێشه‌نگ یان ،له م شاره‌دا هه‌بووه بۆگۆڕانکاری وداهێنان .

له‌و سه‌رده‌مه جیا جیانهدا ده‌یان جه‌لاد ده‌ستی به خوێنی خه‌ڵکی ئه‌م شاره سوور کردووه ،له شه‌سته‌کان زه‌عیم سدیق وله ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان.ملازم موحسین ، جەمال رینگۆ و جینۆسایدی هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌یان کردووه

سه‌دام ده‌یوت :

-سه‌ری ماره‌که له ناو سلێمانی یە

زانکۆی سلێمانی له 1968- 1981 مەڵبەندی هه‌ژانی قوتابیان بوو، دژ به ده‌سه‌ڵاتداران ، دەوڵەتی عێراق ئه‌و زانکۆیه‌ی به‌م شاره ره‌وا نه‌بینی ،له ساڵی 1981زانکۆی سلێمانی یان گواستیانه‌وه بۆ هه‌ولێرو ناو نرا زانکۆی سه‌لاحه‌دین .

یه‌که‌م راپه‌رین ، له ده‌روازه‌ی راپه‌رینی رانیه‌وه گه‌یشته ناو سلێمانی وسه‌راپا باشووری گرته‌وه.

گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وکۆماری عێراق دژایه‌تی شاری سلێمانی کردبێت وگرنگیان پێ نه‌دابێت ،له پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزارییه کانی شار بێ به‌ش یان کردبێت ،به‌رنامه‌ی سڕینه‌وه‌و خاپورکردنی شاره‌که یان جێ به جێ کردبێ، ئاسایی یه.

به‌ڵام دوای راپه‌رین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،دوای گۆڕانکاری 9 /4 /2003و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ، حیزبه سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌م شاره یان خسته په‌راوێزه‌وه ؟، وه‌ک سه‌دام و به‌عس جیاوازیان له نێوان شاره‌کانی هه‌رێم دا کرد ؟.

له (7/ 3/ 1991تا ئێستا ٢٠٢٥ ) ماسته‌ر پلانی شاربۆ سلێمانی، به سستی هه‌نگاوی له‌رزۆکانه ده‌نێت ،به چه ند ساڵ و به‌چه‌ند قۆناغ ، پرۆژەکام ته‌واو ناکرێن ، پرۆژه‌کانی ئه‌م شاره ، له رووی پراکتیکی یه‌وه ،جێ به‌جێ ناکرێ و ئیفلیجی ده‌کرێت .

دەسە ڵاتداران گه‌وره‌ترین غه‌در له‌م شاره ده‌که‌ن ، به‌قه‌د به‌های فه‌رهه‌نگی وکلتووری وشکۆی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێست و خۆپیشاندان وراپه‌رین و قوربانیدانانه، گرنگی به‌م شاره ناده‌ن؟ ، ئەم شارە لە پلان و بەرنامەو نەخشەی پرۆژه خزمه‌ت گوزارییه کانی بێ به‌شی کراوە ؟.

عه‌قڵی چه‌ق به‌ستووی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی و حکومەت ، به‌هامان ستراتیژی داگیرکه‌رانی نیشتمان ، دژایه‌تی شاری سلێمانی دەکەن و ماسته‌ر پلانه‌کانی شار دەخەنە پەراسوێزەوە.

بە چ پێوەرێک ده‌سه‌ڵات دارانی کورد ، جیاوازی له نێوان شاره‌کانی هه‌رێم ئەکەن، گه‌ر به‌و پلان و به‌رنامه ونه‌خشه ژەهراویانەیان ، له‌مه زیاتر دژایه‌تی سلێمانی بکه‌ن .

چه‌ند ساڵێکی تر ، سلێمانی له هه‌نگاوی نوێ و گۆڕانکاری نوێ ی و له سیمای شار به‌جێ ده‌مێنێت .

سلێمانی باجی ململانێ ی ناڕەواکانی (یەکیتی و پارتی و گۆران و حیزبە ئیسلامیە سیاسییەکان )دەدا.

حزبەکانی کوردستان هەموو چەقی گرژیی و ناکۆکییەکانیان و یەکتریی سڕینەوەکانیان لە ناو شاری سلیمانی دا کۆ کردوەتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 1,456 📊 Click Here