سروه‌ عه‌بدولواحید: ناردنی‌ مووچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێم و راپۆرتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت

سروه‌ عه‌بدولواحید: ناردنی‌ مووچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێم و راپۆرتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت

جار بینراوە: (1.6K)


سروه عهبدولواحید سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق له دیدارێكدا لهگهڵ كهناڵی ئێن ئاڕ تی رایگهیاند كه:
*لهسهر پرسی نهوت قسهم لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی عێراق كرد، پێی وتم چاوهڕێین ههرێم ههناردهی نهوت دهستپێبكاتهوه. 
*سودانی وتی ههرێم ههناردهی نهوت دهستپێبكات، كێشهی مووچه چارهسهر دهبێت.
*بهغدا چاوهڕێ دهكات ههرێم ههناردهی نهوت لهڕێی بهندهی جهیهانهوه دهستپێبكاتهوه.
*بهغدا متمانهی به ههرێم نییه كه پابهندی رێككهوتنهكانی بێت له ههناردهكردنی نهوت.
*حكومهتی عێراق ترسی لهوه ههیه دوای ههڵبژاردن یهكێتی و پارتی كێشه بۆ ههنارهكردنهوهی نهوت دروست بكهنهوه.
*ناردنی مووچه پهیوهسته به ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێم و ی ئهنجومهنی دهوڵهت. 
*بهبێ ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێم بهغدا مووچه نانێرێت.
*پارتی و یهكێتی له خهمی هاوڵاتیاندا بوونایه، شهش مانگ پێش ئێستا پابهندی رێككهوتنهكان دهبوون.
*هاوڵاتیان لهوه تێدهگهن كه پارتی و یهكێتی لهبهرههڵبژاردن و بهپێدانی دوو مووچه دهیانهوێت چهواشهیان بكهن.
*نهوهی نوێ دهیهوێت مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه دابهش بكرێت.
*پارتی و یهكێتی راستگۆ نین و ئامانجیان ئهوهیه هاوڵاتیان له گیروگرفتدا بژین.
*متمانه به پارتی و یهكێتی ناكرێت و دوای ههموو رێككهوتنێك پاشگهز دهبنهوه.
*نهوهی نوێ له بهغدا ههوڵی تهوتینی مووچه و چارهسهركردنی كێشه داراییهكانی ههرێمیان داوه.
*هاوڵاتیانی ههرێم و عێراقیش دهزانن كه شاسوار عهبدولواحید زیندانی سیاسییه.
*بهدهستگیركردنی شاسوار عهبدولواحید، پارتی و یهكێتی زیاتر ناشیرین و قێزهون بوون.
*پارتی و یهكێتی له نهوهی نوێ دهترسن.

* پارتی و یهكێتی خهیاڵیان خاوه وا بزانن نهوهی نوێ بچووك دهبێتهوه.

*دوای بهشداریكردنی نهوهی نوێ له حكومهتی عێراق یهكهم ئیشمان تهوتینكردنی مووچهیه.

*ئهوهی بهلای پارتی و یهكێتییهوه گرنگ نییه، پرسی كورده له بهغدا.
*له بهغداوه ههموو ههوڵێك دهدهین بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه.
*هاوڵاتیان زۆرباش لهوه تێدهگهن كه پارتی و یهكێتی دهیانهوێت بۆ ماوهی دوو مانگ و لهبهر ههڵبژاردن رێككهوتن بكهن.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 2,071 📊 Click Here