سروه عه‌بدولواحید: ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه شۆك بوون

–
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگای سلێمانی بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی:
*ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو هێز و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات، له نیو كاتژمێر قسه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ترسن.
*به‌پێی ده‌ستووری عێراق له هیچ شوێنێكدا قه‌ده‌غه نییه كاری سیاسی بكه‌یت.
*ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه شۆك بوون.
*به‌غیلی به عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌به‌م كه وایانده‌زانی كه شاسوار عه‌بدولواحید خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌كردووه.
* شاسوار عه‌بدولواحید كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر ئاماده‌ده‌كات و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران نییه.
* رۆژی 11/11 رۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه و هه‌موو به سندوقه‌كانی ده‌نگدان تۆڵه بكه‌ینه‌وه.
*حه‌قه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ وه‌زاره‌تی داپڵۆساندن، رێگریكردن له ئازادی، وه‌زاره‌تێك كه حه‌زی له رۆشنبیری نییه.
*پارتی و یه‌كێتی ئیشی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئازار بده‌ن.
* ترسی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌یه نه‌وه‌ی نوێ رۆژ به‌ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت.
*نه‌وه‌ی نوێ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات بۆیه ده‌سه‌ڵات لێی ده‌ترسێت.
*ته‌نها هێزین خه‌ڵك په‌شیمان نییه له‌وه‌ی ده‌نگی پێداوین.















Post Comment