×

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت

جار بینراوە: (1.5K)

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستكەوتێكی زۆر گرنگە، چونكە هەرێمی كوردستان چووە ناو هاوكێشەی نەوتی یەوە.

دەشڵێ: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەسترا بە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی عێراقیش زیاد دەكا و ئەو بیانووە نەما كە ئەوان تریلیۆنێك دینار دەنێرن و بڵێن لە بەرانبەردا هەرێمی كوردستان هیچمان ڕادەست ناكا، ئێستە سۆمۆ خۆی نەوت دەفرۆشێ و دەبێتە بەشێك لە داهاتی عێراقی فیدراڵ، لە بەرانبەردا مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێ و مووچەی مانگی 8ـیش دەدەن. ئێستە پابەندیی یاسایییان لەسەر خۆیان دروست كردووە، چونكە ڕیككەوتنەكە مولەزەمە بۆ هەردوولا، لەلایەك نەوت دەڕوا و لەلایەكی دیكەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بنێرن.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 555 📊 Click Here