×

زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ره‌ئوف قوربانییه‌وه‌

زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ره‌ئوف قوربانییه‌وه‌

جار بینراوە: (21)

سهرچاوهیهكی ئاگادار له هێزه ئهمنییهكانی شاری سلێمانی بهی ڕاگهیاند كه رهئوف قوربانی ئهندامی یهكێك له یهكهكهكانی هێزی فریاكهوتنه، ههڵسوكهوت و مامهڵهی لهسۆشیاڵ میدیا هیچ پهیوهندییهكی به چالاكوانی مهدهنییهوه نییه و لهسهر سكاڵایهك بانگ كراوه بۆ ئاسایش و لهگهڵ “دادوهریش كێشهی ناوهتهوه” ههر بۆیه دادوهر بڕیاری ڕاگرتنی داوه و پاش دوو رۆژیش راستەوخۆ كهیسهكه دراوه به پۆلیس.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەكەمی 2025، بهیاننامهیهكی تۆڕی هاوپەیمانی19 بڵاوكردهوه لە زاری باوکی محمەمەد قوربانی کە دهڵێت: “ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوە و تا ئێستاش هێزە ئەمنییەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكیان بۆ رای گشتی نەداوە، پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت”.

سهرچاوهیهك له ئاسایشی شاری سلێمانی رونكردنهوهی لهسهر ئهو ههواڵهی دا و ڕایگهیاند كه، “رهئوف قوربانی لهتۆڕه كۆمهڵایهتییهكان جوێن و تهشهیری بهرامبهر ژمارهیهك كهس كردووه، دوای ئهوهی سكاڵای لهسهر تۆماركراوه بانگ كراوه بۆ ئاسایش و لهگهڵ دادوهری لێكۆڵینهوهش بۆته كێشه و دهنگی بهرزكردووەتهوه، دادوهریش بڕیاری ڕاگرتنی داوهو پاش دوو رۆژیش یهكسهر ڕهوانهی پۆلیس كراوه “.

سهرچاوهكهی ئاسایش به ی ڕاگهیاند، ”ئهو كهیسه پهیوهندی بهئاسایشهوه نهماوه و لای پۆلیسه و بهپێی بریاری دادوهر ڕاگیراوهو هیچ پهیوهندییهكی بهئاسایشهوه نهماوه.”

تۆڕی هاوپەیمانی19، داوا دەكات محمەمەد قوربانی كە ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوە و بەكەفالەت ئازاد بكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتی كەسی تۆمەتبار ئازاد بكرێت.

ڕاگهیاندراوهكهی تۆڕی 19 محمەمەد قوربانی، وهك چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵ پێناسه دهكات بهڵام سهرچاوهكهی ئاسایش جهخت دهكاتهوه كه “ئهندامی یهكێك له هێزهكانی فریاكهوتنه و چهند سكاڵایهكی یاسایی لهسهر تۆماركراوه كه جوێن و سوكایهتی بۆ چهند كهسێك تێدایه و دوره لهههڵسوكهوتی چالاكوانی مهدهنی”.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 2,506 📊 Click Here