رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

جار بینراوە: (7)

ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک، سەرەڕای بایكۆتكردنی بەرەی گردی زەرگەتە، کۆنفرانسی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا رێکخەری گشتی و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران.

بەوتەی بەشداربووانی كۆنگرەكە، “دانا ئەحمەد مەجید، بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەى گۆڕان هەڵبژێدراوە و 55 ئەنداميش بۆ جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران، كۆنفرانسەكەش بە ئامادەبوونی کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوو”.

لە کاتی دەنگداندا، بەرەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان هۆڵی کۆنفرانسەکەیان جێهێشت كه پێش کشانەوەیان 291 دەنگ بوون و ژمارەی ئەندامەکانى بەرەی كوردسات 491 دەنگ بووه.

بەرەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری كەركوك دوای ئەوەی هۆڵی دانیشتنی كۆنفرانسەكەیان بەجێهێشت رایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری كەركوك كۆنفڕانسی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، بەڵام ئێمە بایكۆتی پڕۆسەی كۆنفرانسەكەمان كرد لەبەر كۆمەڵێك خروقاتی یاسایی”.

بابەتى تر

👤
Live: 28 Today: 1,611 📊 Click Here