ته‌مموز 20, 2025

رێکخراوی (CPJ) لەسەر گرتن و ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕ تی هاتەدەنگ

جار بینراوە: (3.6K)

رێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەسەر ئەو تووندوتیژیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕتی کرا هاتە دەنگ و دەڵێت، سووکایەتیکردن و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە و پێویستە سنوورێکی بۆ دابندرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، رێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەکانی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە پاڵ سوکایەتیکردن بە رۆژنامەنوسان دوو رۆژنامەنووسی ئێن ئاڕ تی و کامێرەمانێکیان و رۆژنامەنووسێکی وێستگە نیوزیان دەستگیرکردووە و بە توندی ئەشکەنجەیان داون.

بەڕێوەبەری هەرێمی سی پی جەی دەڵێت، سوکایەتیکردن بە رۆژنامەنووسان و گرتن و تۆقاندنیان جێگەی نیگەرانییە و دژایەتیکردنی ئازادی رۆژنامەگەرییە و پێویستە سنوورێکی بۆ دابندرێت.

هاوکات داواشی کردووە، دەسەڵاتداران و لایەنی بەرپرسی عێراقی بەدواداچوون بکەن و لێپرسینەوە لەو ئەفسەرانە بکەن کە بەرپرسن لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر ئەو رۆژنامەنووسانە کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas