رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی: زیاتر لە 100 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی: زیاتر لە 100 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

جار بینراوە: (1.4K)

_

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی (IOM) ئاشكرای كرد، 102,530 ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە ێكدا بڵاویكردەوە، تاكو ئێستا ملیۆنێک و 31 هەزار و 475 ئاوارە لە ناخۆی عێراقدا بوونیان هەیە، 102،530 كەسیان لە 20 كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستاندا دەژین.

ئاماژەشی بەوە كردووە، 19,337 خێزانی ئاوارە كە كەمتر لە 93,000 كەس لەخۆناگرێت لە 15 كەمپدا ژیان بەسەر دەبەن لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ، 1,062 خێزانیشیان كە دەكاتە 5,363 كەس لە دوو كەمپدان لە پارێزگای هەولێر، 912 خێزانیش كە ژمارەیان 4,556 كەسن لە سێ كەمپدان لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

باسی لەوەشكردووە، لە سەرەتای ساڵی 2025وە زیاتر لە 1200 خێزان كەمپی ئاوارەكانیان بەجێهێشووە و كۆی ئەو ئاوارانەی لە كانونی دووەمی 2024وە كەمپەكانیان بەجێهێشتووە، نزیكەی 10 هەزار و 802 خێزانن.

بابەتى تر

👤
Live: 103 Today: 820 📊 Click Here