رێباز حەملان: بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت

-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 دەنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ سودانی پرسی چوار مووچەکەی ئەمساڵ یەکلادەکرێتەوە.
ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەمی 2025، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتیی نیشتمانیی راگەیاند، “بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بابەتەکە تەنها مووچەی مانگی 9 نییە، لەگەڵ سودانی پرسی چوار مووچەکەی ئەمساڵ یەکلادەکرێتەوە”.
رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشدا، “پێداگری حکومەتی هەرێم لە سەر هەر چوار مووچەکەیە و دەمانەوێت مووچەی مانگەکانی 9، 10، 11 و 12 پێکەوە یەکلابکرێتەوە”.















Post Comment