ته‌مموز 20, 2025

رۆژنامەی سەباح: رێككەوتنی بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە

جار بینراوە: (3.8K)

رۆژنامەی سەباح رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی نێوان بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی و تەواوكاریی ئابووری دادەنرێت.

ئاوێنە: رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، لە پێشهاتێکی نوێدا، كە دەچێتە چوارچێوەی زنجیرە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم رێککەوتنی چاوەڕونكراوی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا، بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت، بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی و تەواوكاریی ئابووری.

نادییە عەبوودی، نوێنەری پارێزگاری بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێککەوتنی چاوەڕوانكراوی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نێوان هەردوولا و بەهێزكردنی بنەمای دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتەكان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە.

ئاشکراشیکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە لەسەر بنەمایەكی روون و دادپەروەرانە بونیادبنرێت و پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی بەهێز بکات.

داوایشیکرد، لە بەردەوامی ئەم شێوازە لە کۆدەنگی و چالاککردنی لە رێگای لیژنە هاوبەشەکانی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی میدیایی یان سیاسی بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas