×

روو قایمی کاندیدەکان لەکەمپینی هەلبژاردن!!

روو قایمی کاندیدەکان لەکەمپینی هەلبژاردن!!

جار بینراوە: (4.3K)

چرۆ حمە ابراهیم

لەم کەمپەینی هەڵبژاردنەدا هەموو هێز و قەوارەکان، کاندیدەکانیان بەڕاستی ڕوویەکی قایمیان هەیە، لانی کەم  لەبەر ئەوەی هیچ قسەیەک و هیچ مژدەیەکیان نەماوە بە خەڵکی بڵێن. لێرەدا هەڵبژاردن دەگۆڕێت بۆ شانۆی دەرکەوتن: کاندیدەکان وەک قەبارە بوونیان هەیە نەک وەک کارەکتەرێکی  ڕاستەقینە و سەرسەختی گۆڕانکاری.

هەڵبژاردن خۆی پایەیەکی دیموکراسییە، بەڵام لە دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەکانی وەک هەرێمەکەی ئێمە، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەرئەنجامەکانیان کە پێشوەختە دیاریکراون، دیمەنەکەمان لە پێش چاوە کە هیچ لە دنیای ئێمە ناگۆڕێت.
ئەم هەڵبژاردنە هەر لەسەرەتاوە ئەنجامەکانی دیارە و دەزانین هیچ موعجیزەیەک ڕوونادات کە شایەنی باسکردن بێت.ئەوەی جێگای سەرنجە، کاندیدەکان نەک لە ڕێگەی دیدگای گۆڕانکاری بەڵکو لە ڕێگەی پابەندبوون بە لایەنگران و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە ڕەوایەتی بە بەشداریکردنیان دەدەن. ئەم ئەم کردەیە ڕەنگدانەوەی فێڵێکە لە زۆرێک لە دەسەڵاتە ستەمکارەکاندا، کە دڵسۆزی سیاسی و ئەندامێتی بۆ پارتێکی دیاریکراو ڕەوایەتی بە کاندید دەدات نەک شتی تر.
شایەنی باشە لەم هەڵبژارەدنەدا تەواو خەڵک بێئومێد بوون لە هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات . زیندانکردنی سێ سەرکردەی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە لە سلێمانی”، کە بە شێوەیەکی ڕەمزی پێمان دەڵێت هێز و کاریگەری ئۆپۆزسیۆن وەهمە. ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا تروسکاییەک بە دەنگ و قورسایی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات مابێت، ئەوا ئەم هەڵبژاردنە هیچ هیوایەک نەماوە.
دواجار، لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە ئەوە دەبیندرێت کە هەڵبژاردن وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری کارناکات، بەڵکو وەک میکانیزمێک بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی چەقبەستوویی و لە گۆڕنانی ئومێد و هیوا  لەم  سیستەمە حوکمڕانەدا کاردەکات، کە هەموو هێزەکان بە دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵات دەستیان هەیە لە هێشتنەوە و کاراکردنەوەی ئەم جۆرە سیستەمە وەک خۆی.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,005 📊 Click Here