×

روانگه‌ی‌ سوری‌: تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له‌ شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ راگیرا

روانگه‌ی‌ سوری‌: تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له‌ شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ راگیرا

جار بینراوە: (890)


رێكخراوی روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند كه هاوكات لهگهڵ بهكارهێنانی چهكی قورس، به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرش دهكرێتهسهر شێخ مهقسود و ئهشرهفیه و تۆڕی ئینتهرنێت و پهی
وهندیكردنیش لهو دوو گهڕهكه راگیراوه.

روانگهی سوری له زاری چالاكوانانیهوه بڵاویكردهوه كه “ئێوارهی ئهمڕۆ له گهڕهكی شێخ مهقسوود و ئهشرهفیهی شاری حهلهب، ههڵكشانی سهربازیی مهترسیدار رووی دا. هێزهكانی سهر به وهزارهتی بهرگری سوریا به چهكی قورس و مامناوهند هێرشیان ئهنجام دا و ناوچه جۆربهجۆرهكانی ئهو دوو گهڕهكهیان كرده ئامانج، ئهمهش هاوكات بوو لهگهڵ پێكدادانی توندی نێوان هێزه هێرشبهرهكان و گروپه ناوخۆییهكان”.

ئهو رێكخراوه دهڵێت: “لهلایهن هێزهكانی رژێمی سوریاوه فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی خۆكوژی بهكارهێنراوه كه پێدهچێت بۆ بهئامانجگرتنی چهند شوێنێك له قوڵایی گهڕهكی شێخ مهقسود بهكارهێنرابن و زیانی ماددی بهرچاوی لێكهوتووهتهوه و ڕاپۆرتی قوربانیانیش بڵاونهكراوهتهوه و تا ئێستا ژمارهی ئهو شوێنانه پشتڕاست نهكراوهتهوه”.

به وتهی چالاكوانانی روانگهی سوری، تۆڕهكانی ئینتهرنێت و پهیوهندییهكان له گهڕهكی شێخ مهقسود به تهواوی راگیراون، لهگهڵ بهردهوامی بۆردوومان و پێكدادانهكان، ناوچهكه زیاتر دابڕاوه و پهیوهندییهكانیش قورستر بوون.

ئهم ههڵكشانه ڕۆژێك دوای ناڕهزایهتییه بهرفراوانهكانی دانیشتوانی ئهو دوو گهڕهكه دێت كه بههۆی داخستنی دهروازهكان لهلایهن هێزهكانی حكومهتهوه سهریههڵدا و بووههۆی زیادبوونی گرژییهكانی نێوان ههردوولا.

گرژی و ئاڵۆزییهكان له دهوروبهری گهڕهكی شێخ مهقسوود له شاری حهلهب پهرهی سهند و تێكههڵچوونێكی ڕاستهوخۆ لهنێوان خۆپیشاندهرانی گهڕهكهكه و هێزه ئهمنییهكانی رژێمی سوریا روویدا.

بهگوێرهی سهرچاوهكان، كارمهندانی ئاسایشی گشتی بۆ بڵاوهپێكردنی خۆپیشاندهران گازی فرمێسكڕێژیان بهكارهێناوه، بهو هۆیهشهوه چهند حاڵهتێكی تهنگهنهفهسبوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی مهدهنی تۆماركراوه.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,536 📊 Click Here