راوێژكارێكی سودانی: بەغدا و هەولێر لەسەر رێگای گەشەپێدان رێكەوتوون و لە دهۆكەوە دەڕوات بەرەو فیشخابور

راوێژكارێكی سودانی: بەغدا و هەولێر لەسەر رێگای گەشەپێدان رێكەوتوون و لە دهۆكەوە دەڕوات بەرەو فیشخابور

جار بینراوە: (996)

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ كاروباری گواستنەوە و رێگای گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، هەولێر و بەغدا رێكەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی رێگای گەشەپێدان.

ناسر ئەسەدی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بۆ كاروباری گواستنەوە و رێگای گەشەپێدان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، “هەولێر و بەغدا رێكەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی رێگای گەشەپێدان كە لە دهۆكەوە تێپەڕ بێت تاوەكو دەگاتە فیشخابور”.

دووپاتیشیكردەوە، “پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بەفەرمی چووتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و دیزاینەكەی وردبینی هونەری بۆ دەكرێت پێش ئەوەی دەستبكرێت بە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەكەدا”.

بەوتەی راوێژكارەكەی سودانی، “عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی لە چەندین وڵاتەوە پێگەیشتووە لەوانە توركیا و ئیمارات و قەتەر و عومان و داهاتی پێشبینیكراو بۆ رێگای گەشەپێدان دەگاتە چەندین ملیار دۆلار، لەگەڵ دابینكردنی هەلێكی كاری زۆر بۆ هاوڵاتیان”.

رێگای گەشەپێدان بەگەورەترین پڕۆژەی ئابووری لە مێژووی عێراقی نوێدا دادەنرێت و مەبەست لێی دروستكردنی رێڕەوێكی وشكانیە لە بەندەری فاوی گەورەوە درێژدەبێتەوە بۆ سنوورەكانی توركیا و ب ەژمارەیەك لە پارێزگاكاندا تێپەڕ دەبێت.

له نیسانی ساڵی 2024دا عێراق، توركیا، ئیمارات و قهتهر ڕێككهوتنێكی چوارقۆڵییان بۆ پڕۆژهی ڕێگای گهشهپێدانی عێراق، به سهرپهرشتی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق و رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا، واژۆ كرد.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,509 📊 Click Here